ئەو بینای بەشەناوخۆییانەی لەسەر ئەرکی بافڵ جەلال تاڵەبانی نۆژەنكرانەوە ڕادەستی زانكۆ كرانەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی زاكۆی پۆلەتەكنیكی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات سەرجەم ئەو بینا و بەشەناوخۆییانەمان ڕادەستكراوەتەوە كە ماویەكی زۆرە لەسەر ئەركی ( بافڵ جەلال تاڵەبانی) كاری نۆژەنكردنەوەیان بۆكراوە و بە باشترین شێواز نۆژەنكراونەتەوە كە بەشیكی زۆری گرفتەكانی زانكەمانیان چاەسەركردووە.
ئالان فەرەیدون، سەرۆكی زانكۆی پۆلەتەكنیكی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا ئەو بەڵێنەی كە لەلایەن ( بافڵ جەلال تاڵەبانی) بە خوێندكاران درابوو بە پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی بەشە ناوخۆییەكان و هەروەها نۆژەنكردنەوەی ژماەیەك لە بینای بەشەناوخۆیی خوێندكاران، ئێمەش لە زانكۆی پۆلەتكەنیكی پشكێكی باشمان لەو هاوكارییانە بەركەوت بەتایبەت لەڕووی نۆژەنكردنەوەی بینای بەشەناوخۆییەكانی خوێندكاران.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی ڕابردوودا چەندین بینای بەشەناوخۆیی خوێندكاران و زانكۆی پۆلەتەكنیكی لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتەوە دەستكرا بە نۆژەنكردنەوەیان و دابینكردنی پێداویستییەكانی ناو ئەو بینایانە، ئەمرۆِ سەرجەم ئەو بینایانەمان ڕادەستكرایەوە كە بەشێوازێكی زۆر جوان و سەردەمیان نۆژەنكرابوونەوە ئەوەش هۆكارێكی باشە بۆ ڕەخساندی كەشێكی لەبار بۆ خوێندكاران كە بتوانن بە ئاسودەیی لە بەشەناوخۆییەكاندا بمێننەوە.
سەرۆكی زانكۆی پۆلەتكەنیكی سلێمانی بە پێویستیشی زانی كە لەپای ئەو ئەركە گرنگە و كارەزۆرەی بۆ خوێندكارانی ئەنجامداوە زۆر سوپاسی خودی ( بافڵ جەلال تاڵەبانی) و ئیدارەی گشتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بكات كە ئەركێكی زۆری سەرشانی ئەوانیان كەمكردووەتەوە و خزمەتێكی باشیان بە پرۆسەی خوێندن و خوێندكارانیش كردووە كە جێگە دەستیان بەڕوونی دیارە.

