نوێترین زانیاری لەبارەی چارەسەركردنی گرفتی كۆمپانیاكانی دابینكەری دەرمان لە سلێمانی

0
524

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی خەرجنەكردنی شایستە داراییەكانی كۆمپانیاكانی تایبەت بە دابینكردنی دەرمان بۆ نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەكانی سەر بە بڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ناوبەناو گرفتی كەمبوونەوەی دەرمانە لە نەخ‌وشخانەكان سەر هەڵدەدات گرفت بۆ هاووڵاتیان دروست دەبێت، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش ئاماژە بەوەدەكات داواكاری ئەو كۆمپانیایانە گەیەندراوەتە شوێنی مەبەست لەهەوڵی چارەسەركدرنی گرفتەكەدا.

ئاسۆ محەمەد، نوێنەری یەكێك لە كۆمپانیاكانی دابینكردنی دەرمان و چارەسەرە پزیشكییەكان لە سلیمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لەسەرەتای ئەمساڵەوە گرفتێكی زۆری دارایمان بۆ دروستكراوە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە چونكە ئەو شایستەداراییانەمان بۆ خەرجناكرێت كە لەگیرفانی خۆمان لە كڕینی دەرمان خەرجمانكردووە ئەمەش وایكردووە كە نەتوانین چیدیكە بەردەوامبین لەدابینكردنی دەرمان چونكە توانای دارایمان نەماوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی دارایی مانگانە تەنها لە %20 ئەو پارانەمان بۆ خەرجدەكات كە لە كڕینی دەرمان خەرجمان كردووە، واتە ئەگەر بایی 100 دۆلار دەرمانمان كڕیبێت ئەوا وەزارەتی دارایی تەنها 20 دۆلارمان بۆ خەرجدەكاتەوە و هەندێك مانگ ئەو بڕەپارەیەشمان پێنادرێت كە بڕێكی زۆر كەمەو هیچ لە پێداویستییەكانی ئێمە پڕناكاتەوە بۆیە بەدڵنیاییەوە ئەگەر ئەم گرفتە هەروا بەردەوام بێت ئەوا لەداهاتوویەكی نزیكدا سلێمانی ڕووبەڕووی گرفتێكی تەندروستی دەبێتەوە.

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندوستی حكومەتی هەرێم ئەوەی بۆ SNNڕوونكردەوە، كە داواكاری كۆمپانیاكانی دابینكردنی دەرمان گەیەندراوەتە شوێنی مەبەست ئەوان مافی خۆیانە كە شایستە داراییەكانیان بۆ خەرجبكرێت ئێمەش هەموو هەوڵێكمان بۆ چارەسەر كردنی ئەو گرفتەیە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this