عێراق لەژێر بەندی حەوتی نەتەوە یەکگرتووەکان رزگاری دەبێت

جەنگی کوەیت
SNN
لە میانەی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند” وڵاتەکەمان تەواوی قەرەبوەکانی کوەیتی داوەتەوە و بەوەش لەژێر بەندی حەوتی نەتەوەیەکگرتووەکان هاتووەتە دەرەوە.
رۆژی 22-12-2021ـیش بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، دواین قیستی قەرەبوکردنەوەی کوەیت کە بڕەکەی 44 ملیۆن دۆلار بوە رادەستی ئەو وڵاتە کرایەوە، بەو پێیەش دۆسیەی قەرەبووکردنەوەی کوەیت بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش کە بڕەکەی 52.4 ملیار دۆلار بو کۆتاییهات.
بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگی کوەیتەوە، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی عێراقی خستە ژێر باری بەندی حەوت، کە ناچاری دەکرد بەهۆی ئەو زیانانەی بەو وڵاتەی گەیاندوە قەرەبوی بکاتەوە.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
59 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1 hour لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
59 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1 hour لهمهوپێش



