به‌هاى ڕوبڵى ڕوسى هاڕه‌ى كرد

ڕوسیا و ئۆكرانیا
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هاى ڕوبڵى ڕوسى به‌رامبه‌ر دۆلارى ئه‌مریكى داكشانى پێوانه‌یی تۆماركرد، به‌شێوه‌یه‌ك به‌هاى یه‌ك دۆلار گه‌یشته 86 روبڵ و 56 سه‌نت.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى هێرشه‌كانى ڕوسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ى شوبات، به‌هاى ڕوبڵى ڕوسى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو داكشانى به‌خۆیه‌وه بینى، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراودا به‌هاى یه‌ك دۆلار یه‌كسانبوو به 86 روبڵ و 56 سه‌نت.
به‌پێى هه‌واڵێكى پێگه‌ى (CNBC)ى ئه‌مریكى، “به‌یانى ئه‌مڕۆ ڕوبڵى ڕوسى به رێژه‌ى 10.45٪ به‌هاى خۆى له‌ده‌ستداوه، ئه‌مه‌ش گرانبوونى نرخى كه‌لوپه‌لى له ڕوسیا به‌دواى خۆیدا هێناوه”.
هاوكات ئەمڕۆ بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە سەرو 102 دۆلار و چاوەڕوان دەکرێت نرخەکان بەردەوامبێت لە بەرزبوونەوە، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی خۆرئاواى تێکساس گەیشتە سەرو 97 دۆلار و 17 سەنت.
زێڕ یه‌كێكى تره له‌و كانزایانه‌ى كه نرخه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ گرژییه‌كانى ڕوسیا گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هاتووه، چونكه ئه‌مڕۆ بۆ به‌رزترین ئاست به‌رزبووه‌ته‌وه و نرخى یەک ئۆنسە گەیشتە 1941دۆلار.

