هێزێكى چه‌كدارى رێگه‌ده‌گرن له‌وه‌ى به‌رهه‌مى په‌له‌وه‌رى هه‌رێم ره‌وانى عێراق بكرێت

كێڵگهیهكى پهرلهوهرى له هه‌رێم | فۆتۆ: AFP
SNN – عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان رایده‌گه‌یه‌نێت: بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی عه‌لەف و پێداویستییەكانی ناو كێڵگه پەلەوەرییەكان زیانێكی زۆر بە خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان كەوتووە، و ژمارەیەكیشیان داخران، ده‌شڵێت: ” لە ئێستاشدا چەند هێزێكی چەكدار لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق ڕێگەناده‌ن بەرهەمەكانمان بگه‌نه پارێزگاكانى تر”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ى شوبات، نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان بە SNNی راگەیاند: “ئێمە چەندین جار لایەنە پەیوەندیدارەكانمان ئاگاداركردووەتەوە كە بەهۆی گرفتی زیادكردنی باج و گرانبوونی نرخی عەلەف و زیادبوونی نرخی جوجك و گرانبوونی پێداویستییەكانی دیكەی ناو كێڵگه پەلەوەییەكان ژمارەیەكی زۆر لە كێڵگە پەلەوەرییەكان داخراون و خاوەنەكانیان رووبەڕووی زیانێكی گەورە بوونەتەوە، بەڵام گرفتەكەمان بۆ چارەسەر نەكراوه و ئێستاش رووبەڕووی گرفتێكی گەورەتر بووینەتەوە”.
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان زانیارى زیاترى له‌و باره‌یه‌وه ئاشكرا كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ماوەی چەند رۆژێكە لەلایەن هێزێكی چەكداری سەر بە گروپە چەكدارەكانی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، بازگە دادەنرێت و رێگە دەگرن لە هەناردەكردنی بەرهەمی كێڵگه پەلەوەرییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە رەوانەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بكرێت”.
نازم عەبدوڵ داواى له لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ده‌كات بێنه سه‌ر خه‌ت و ده‌ڵێت: ” پێویسته وەزیری كشتوكاڵ و پەرلەمانتاران بێنە سەر هێڵ بۆ كردنەوەی ئەو رێگایە و كۆتایی هینان بەوگرفتە”.
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان جەخت له‌وه‌شده‌كاته‌وه: “بەهۆی ئەوەی لە زۆربەی كاته‌كاندا خاوەن كێڵگه پەلەوەرییەكان لە زیاندابوون و ئێستاش رێگەنادرێت بەرهەمەكانمان رەوانەی پارێزگاكانی عێراق بكرێن كەرتی كێڵگه پەلەوەریەكان نزیكە لە داڕمانی یەكجاری ئەگەر بەزووترین كات چارەسەر نەكرێت”.

