
SNN
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران وكونسڵی گشتی ئەڵمانیا، پێكەوە باسیان لەدواپێشھاتەكانی عێراق و جیھان و پرۆسەی چاكسازی لەھەرێمی كوردستان كرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ كلێمێنچ زێمتنەر كونسڵی گشتی ئەڵمانیا لە ھەرێمی كوردستان کۆبوونەوە، باسی پەیوەندییەكان و قۆناغەكانی چاكسازی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و دواپێشھاتەكانی عێراق وجیھانیان كرد.
لەبەشێكی كۆبوونەوەكەدا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ كونسڵی گشتی ئەڵمانیای روونكردەوە كە؛ ھەنگاوی باشیان جێبەجێ كردووە لە پرۆسەی گشتگیری چاكسازی لە سێكتەرە جیاجیاكان و، تیشكی خستەسەر ئەوەی پرۆسەكە بەردەوامە و سورین لەسەر سەرپێخستنی. ھەر لەوبارەیەوە، ستایشی حكومەتی ئەڵمانیای كرد كە ھاوكاریان بووە بۆ جێبەجێ كردنی پلانەكانی چاكسازی و داوای كرد بەردەوام بن لەھاوكاریكردنی حكومەتی ھەرێم.
لەبەشێكی تردا، قوباد تاڵەبانی، باسی لە دواپێشھاتە سیاسییەكانی عێراق كرد و جەختی كردەوە؛ پێویستە ھەموو لایەنەكان ھەماھەنگی بكەن بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخەی پاش ھەڵبژاردن بۆ ئەوەی بۆشایی درووست نەبێت و زیان بە بەرژەوەندییە گشتییەكان نەگەیەنێت.
لەكۆتاییدا بارودۆخی ھەنووكەیی نێودەوڵەتی تاوتوێكرا و مەترسییەكانیش خرانەروو.


More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


