
دامەزراندن لە هەرێمی کوردستان
SNN
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم سەبارەت بە دامەزراندنی دەرچوویەکی زانکۆ لە وەزارەتەکە ڕایگەیاند: ئەو کەسە لە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمەوە و لەسەر ئەو بنەمایە دامەزراوە.
دەقی روونکردنەوەکە:
ڕوونكردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی
سەبارەت بە دەنگۆی دامەرزاندنی دەرچوویەكی زانكۆ لەسەر میلاكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە تایبەتی كە لە سۆشیاڵ میدیادا بڵاوكراوەتەوە، دەمانەوێت ڕوونی بكەینەوە، ئەو بەڕێزە لە سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگە حوكمییەكانی كوردستانە و ڕیزبەندی ژمارەی (19)یە لەو (25)كەسە و لەسەر داوای خۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەڵبژاردووە.
بڕیاری دامەزراندنی هەمیشەیی سێ یەكەمەكانی سەر ئاستی كۆلێژ و بەشەكانی زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكان لە دەرچووانی ساڵی خوێندنی 2016-2017 بە گوێرەی حوكمەكانی ماددەی (هەشتەم) لە یاسای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ژمارەی(3)ی ساڵی 1992 هەمواركراو لەسەر پێشنیازی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ئاماژە بە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارەی (71) لە 1/12/2021 دراوە.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



