
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی لەماوەی ڕابردوو هەر كەسێك لەدوای پشكنین دەربكەوتایە كە توشبووی كۆرۆنایە دەبوو بۆماوەی 14 ڕۆژ كەرەنتینە بكرێت و تێكەڵ بەكەسانی دیكە نەبێت، بەڵام لە ئێستادا ئەو ماوەیە كەمكراوەتەوە بۆ تەنها پێنج ڕۆژ.
د.سیروان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی گەرمیان بە SNNی ڕاگەیاند: بە پشت بەستن بە رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی توشبووانی كۆرۆنا، لەمەودوا ماوەی كەرەنتینەی توشبووانی كۆرۆنامان بۆ پینج ڕۆژ كەمكردووەتەوە، بە جۆرێك كە ئەگەر كەسێك توشبووی كۆرۆنا بێت، پێویستە دوای پێنج رۆژ پشكنینی كۆرۆنا بكات و ئەگەر ئەنجامەكەی پۆزەتیڤ بوو، دووبارە 5 رۆژی دیكە كەرەنتین دەكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر هەركەسێك بە توشبوونی كۆرۆنا تۆمار بكرایە دەبوایە بۆماوەی 14 ڕۆژ كەرەنتینە بكرایە، بەڵام ئێستا ماوەكەی بۆ پێنج ڕۆژ كەمكراوەتەوە، هاوكات لە ئێستادا بەراورد بە ڕابردوو بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان كەمترە لە ماوەكانی پێشووتر، لەگەڵ ئەوەشدا هاووڵاتیانی سنووری گەرمیانیش هاوشێوەی هاووڵاتیانی سنورەكانی دیكە تاڕادەیەكی زۆر باش پابەند نابن بە ڕێنماییە تەندروستییەكانەوە.
وتەكانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان لەكاتێكدایە كە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا هەر كەسێك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوایە، دەبێت بۆماوەی 14 رۆژ كەرەنتینە بكریت و تێكەڵی كەسانی دیكە نەبێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



