لەبارەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ روسيا و ئۆکرانيا روونکردنەوە دەدرێت

0
1127
فرۆکەخانەی سلێمانی

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەوەی گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان سلێمانی و پایتەختەكانی ڕوسیا و ئۆكرانیا نەبووە بۆیە شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا هیچ كاریگەری لەسەر گەشتە ڕاستەوخۆكانی فڕۆكەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی نەبووە و هیچ گەشتێكمان بەو هۆیەوە هەڵنەوەشاوەتەوە.

تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لەسەرەتای دروستبوونی شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا تا ئێستا هیچ گەشتێكی ناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هەڵنەوەشاوەتەوە چونكە فڕۆكەخانەكەمان هیچ گەشتێكی ڕاستەوخۆمان بۆ شاری ( كێڤ)ی پایتەختی ئۆكرانیا و هەروەها ( مۆسكۆ)ی پایتەختی ڕوسیا نییە.

ئاماژەی بەوەشكرد: گەشتەكانی ڕوسیا و ئۆكرانیا لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە ئەنجام دەدرێن و ئەوەش پەیوەندی بە فرۆكەخانەی بەغداوە هەیە ئایا گەشتەكانیان هەڵوەشاوەتەوە یاخود نا، بەڵام ئێمە هیچ گەشتێكیشمان لەگەڵ بەغدا هەڵنەوەشاوەتەوە.

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: جگە لەوەی بەهۆی هەندێك گرفتی دارایی نیوان كۆمپانیاكانی گواستنەوە و هێڵی ئاسمانی عێراقی دوێنێ‌ گەشتێكی ئاسمانی بەیروت ڕاوەستاوە، ئەوا بارودۆخی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا تائێستا هیچ كاریگەرییەكی لەسەرگەشتە ئاسمانییەكان بۆ سلێمانی و بەپێچەوانەوە نەبووە و گەشتەكان بەپێی خشتەی دیاریكراو ئەنجامدەدرێن.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this