
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە وابڕیاربوو كە سبەی یەك شەممە 27/2/2022 دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارەی پێویست لە بانکەكان و نەگەڕانەوەی داهاتی فرۆشتنی نەوت سبەی یەك شەممە دەستناکرێت بەدابەشكردنی مووچە، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمیش دەڵێت لیستی مووچە ئامادەیە بەڵام پارە نییە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی سەر بەوەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بە SNNدراون، بەدرێژایی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر هێڵ بوون بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە بدەن، بەڵام دواجار بڕیاریندا كە سبەی مووچەی مانگی شوبات دابەشنەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزیری دارایی بە سەرۆكی حكومەتی ڕاگەیاندووە كە پارەی پێویست لەبەردەستدا نییە بۆ دابەشكردنی مووچە و هێشتا داهاتی فرۆشتنی نەوت نەگەڕاوەتەوە، هاوكات مووچەی مانگی ڕابردووی بەشێكی وەزارەتەكانی حكومەتی هەریم و هەروەها مووچەی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی لەسەر داهاتی ئەم مانگە دابەشكراوە بۆیە لە ئێستادا پارەی پێویست لەبەردەستدا نەماوە و بانکەكانیش پارەیان تیادا نەماوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، جارێ دیار نیە كەی بریاردەدریت بە دابەشكردنی مووچە ئەم مانگەی فەرمانبەرانی حكومەت چونكە تائێستاش 200 ملیار دینارەكە لە بەغداوە نەهاتووە و هەروەها بڕیارەكەی دادگای فیدرالیش كاریگەری خۆی دەبێت لە فرۆشتنی نەوتی هەرێم و گەڕانەوەی داهاتەكەی بۆیە پێدەچێت لە داهاتوودا میكانیزمی نوێ ڕابگیەندریت لەبارەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بەڵام نازاندرێت میكانزمەكە چۆن دەبێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



