ئەدهەم بارزانی بە لیستێك بەشداری هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەكات و پارتیش هۆشداری پێداوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەدوای نوسینی نامەی دەستلەكار كێشانەوەی ئەدهەم بارزانی لە ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە ئێستادا ناوبراو ئامادەكاری كردووە بۆ ئەوەی بە لیستێكی سەربەخۆی بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان بكات، لەبەرامبەریشدا پارتی نیگەرانە و هۆشداری پێداوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە كەسانی نزیك لە بارەگای ئەدهەم بارزانی دەست SNNكەوتوون ئەوە خراوەتەڕوو، لەدوای نوسینی دەستلەكاركێشانەوەی ئەدهەم بارزانی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لەلایەن سەركردایەتی ئەو حزبەوە نامەی دەستلەكاركێشانەوەكە قەبوڵكراوە، هەر لەو چوارچێوەیەشدا وەك ئامادەكارییەك بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان كە وابڕیارە لەمساڵدا بەڕێوە بچن ئەدهەم بارزانی بە لیستێكی سەربەخۆ بەشداری ئەو هەڵبژاردنە بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، جموجوڵەكانی ئەدهەم بارزانی و سەردانیكردنی ڕۆژانەی هاووڵاتیانی سنووری ناوچەی بادینان بۆلای ناوبراو، بەرپرسانی پارتی نیگەران كردووە و بەجۆرێك لە جۆرەكان ڕۆژانە گرفت بۆ ئەو كەسانە دروستدەكەن كە سەردانی بارەگای ئەدهەم بارزانی دەكەن و تەنانەت هەندێك جاریش هەڕەشە لەوكەسانە دەكرێت كە ئەو سەردانە دەكەن.
لە زانیارییەكانی SNN ئەوەش خراوەتەڕوو، پارتی دیموكراتی كوردستان ئەوەی بۆ ڕوونبووەتەوە كە ئەدهەم بارزانی بەنیازی دروستكردنی لیستێكی سەربەخۆیە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان بۆئەوەش بەرپرسانی پارتی بەناراستەوخۆ هۆشدارییان گەیاندووەتە ناوبراو كە نابێت لە دروستكردنی ئەو لیستەدا پێگەو ناوبانگی بنەماڵەی بارزانی بۆخۆی بەكار بهێنێت و وەك بانگەشە بۆ لیستەكەی بەكاری بهینێت چونكە تەنها ئەو كەسانە بۆیان هەیە بنەماڵەی بارزانی بەكار بهێنن كە لەناو پارتی درێژە بەكاری سیاسی دەدەن نەك بچنە دەرەوەی پارتی.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



