ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی ئەردۆغان و حەلبوسی و خەمیس خەنجەر ئاشکرا دەکرێت

ئەردۆغان و حەلبوسی و خەمیس خەنجەر
SNN
سەرچاوەیەک ئاماژە بە سەردانە ئاشکرانەکراوەکەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سەروەری دەکات، کە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و هاکان فیدان سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا.
ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات، ئەوەی بۆ میدیا عێراقییەکان ئاشکرا کرد، بەهۆی دروستبوونی ناکۆکی لە ماڵی سونی عێراقدا لەسەر پۆستی وەزیری بەرگری عێراقی کە بۆ بە چ لایەنێک بێت، حەلبوسی و خەنجەر چونەتە تورکیا بۆ یەکلای کردنەوەی ئەم پرسە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی محەمەد حەلبوسی پاڵپشتی یەکێک لە فەرماندە عێراقییە سونەکانی نزیک لە خۆی دەکات بۆ وەزیری بەرگری عێراق، لە هەمان کاتدا خەمیس خەنجەر پاڵپشتی لە ناسر غانم دەکات بۆ ئەو پۆستە، هەروەها ئەحمەد جبوری پاڵپشتی لە جومعە عیناد دەکات کە ئێستا وەزیری بەرگرییە لە هەمان پۆستدا بمێنێتەوە.
هەر بۆ ئەم مەبەستە تورکیا و خودی ئەردۆغان و هاکان فیدان نێوەندگیری ئەم سێ لایەنە سونەیەی عێراقیان کردووە تا رێکبکەون و پێدەچێت کاندیدەکەی حەلبوسی لە هەمووی بەهێزتربێت بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری بەرگری عێراق، لە هەمان کاتدا حەلبوسی و خەمیس، پێش هاتنیان بۆ تورکیا سەردانی وڵاتی قەتەریشیان کردووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


