
SNN
بنەماڵەی ئارامی مەلا نوری لە راگەيەندراوێکدا بڵاويانکردەوە: شەوی رابردوو کۆمەڵێک کەس بە چەقۆ هێرشيانکردووەتە سەر کوڕەکەيان و بە قوڵی برينداريانکردووە.
دەقی راگەيەندراوەکە:
راگەیاندراوێک بۆ رای گشتی…
شەوی رابردوو، کاتژمێر ٧:١٣ خولەک، لە کەلار، لە کاتێکدا ئارامی مەلا نوری بە ئۆتۆمبێلەکەی، لە بازاڕەوە بۆ ماڵ دەگەڕێتەوە، لە نزیک ماڵی خۆیان، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری پیکاپ دەبڵ، دەشکێنێتە سەری و رایدەگرن، پاشان چوار کەس، کە دەموچاویان بە تەواوی هەڵپێکراوە، بە راکێشانی دەمانچەو بە لێدان رایدەکێشن و، هەڵدەکوتنە سەری و چەندین چەقۆی لێدەدەن و جێیدەهێڵن و بە هۆی زۆری و قوڵی برینەکانیەوە، بە ٥٥ تەقەڵ دوراونەتەوە.
ئەم تاوانە هەرە نامەردانەو دڕندانەیە، لە کاتێکدایە ئارام هیچ کێشەیەکی تایبەتی لە گەڵ هیچ کەس و گروپ و لایەنێک نەبوەو نیەو، تەنها ئەوەیە بەردەوام وەک چالاکێکی مەدەنی، بە شێوەی جۆراو جۆر رەخنەی لە گەندەڵی و خراپی حکومڕانی گرتووەو لە چالاکییە جەماوەریەکاندا بەشداری کردووە.
هەر لەو چوارچێوەیەشدا، چەندین جار لە سەرچاوەی نادیارەوە هەڕەشەی لێکراوە.
لێرەوە رایدەگەیەنین: ڤیدیۆیی کاتی ئەنجامدانی تاوانەکە هەیەو، وەک ئەوەی لە تۆمارەکەدا دەرئەکەوێ، وا دیارە ئەنجامدەرانی تاوانەکە، کەسانی ئاسایی نین، بەڵکو گروپێکی رێکخراو و شارەزان لە پرۆسەی تاوانکاریدا.
لە ئێستاشدا، چاودێرو چاوەڕێی لێکۆڵێنەوەی دەزگا ئەمنیەکانین و، داواکارین هەرچی زووە ئەنجامدەرانی تاوانەکەو ئەو دەستە رەشەی، کە لە پشتێوەیە، بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێ.
کەسوکاری ئارامی مەلا نوری


More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


