نرخى نه‌وت به‌رزبووه و به‌هاى ڕوبڵى رووسى هاڕه‌ى كرد

ده‌رهێنان و فرۆشتنى نه‌وت | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانى جیهاندا نرخى نه‌وت دووباره گهیشهوه سه‌روو 100 دۆلار و ڕوبڵى رووسیش رێژه‌ى 30٪ى به‌هاكه‌ى له‌ده‌ستدا.
به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ى شوبات، نرخى نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینى، به‌شێوه‌یه‌ك نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت گه‌یشته 103 دۆلار و 15 سه‌نت و به‌ڕێژه‌ى 5.33٪ به‌رزبووه، هاوكات نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى خۆرئاواى تێكساس گه‌یشته 96 دۆلار و 78 سه‌نت و به‌ڕێژه‌ى 5.13٪ به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینى.
ته‌نیا نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه نه‌بینى، به‌ڵكو به‌هاى غازى سروشتیش گۆڕ‌انى به‌سه‌رداهات، به‌شێوه‌یه‌ك بۆ هه‌ر مه‌تره سێجایه‌ك غاز نرخه‌كه‌ى به‌رێژه‌ى 2.57٪ به‌رزبوویه‌وه.
گۆڕانكاى هاوكێشه ئابوورییه‌كان و نرخه‌كان ته‌نیا بازاڕى وزه‌ى نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵكو شه‌ڕ و گرژییه‌كانى نێوان رووسیا و ئۆكرانیا به‌هاى ڕوبڵى روویشى به‌رامبه‌ر دۆلار به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو داشكاندووه، به‌شێوه‌یه‌ك به‌یانى ئه‌مڕۆ ئه‌و دراوه به‌ڕێژه‌ى 30٪ نرخه‌كه‌ى له‌ده‌ستدا و به‌هاى یه‌ك دۆلارى ئه‌مریكى گه‌یشته 83 روبڵ و 53 سه‌نت.
گۆڕانكارییه خێراكان له ئابوورى جیهاندا له‌كاتێكدایه ماوه‌ى پێنج رۆژه رووسیا هێرشى بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستپێكردووه و تاوه‌كو ئێستا شه‌ڕ و گرژییه‌كانى نێوان ئه‌و دوو وڵاته به‌رده‌وامن.

