
ئاڵاى رووسیا و ئه‌مریكا | فۆتۆ: VCG
SNN
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر رووسیا به‌رده‌وامبێت له هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر ئۆكرانیا باجى قورس ده‌دات، ده‌شڵێت: “به‌رده‌وامده‌بین له پاڵپشتییه‌كانمان بۆ ئۆكرانیا”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1ى ئازار، ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى ئاسایی خۆیدا رایگه‌یاند: “رووسیا به‌رده‌وامه له پێشێلكردنى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كرده‌وه شهڕانگێزییهكانى، ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه مایه‌ى هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنه”.
وتیشى: “ئێمه به‌رده‌وامده‌بین له پشتیوانیكردنى ئۆكرانیا و به رووسیاش ده‌ڵێین: ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبیت له هێرشكردن باجى قورس ده‌ده‌یت”.
قسه‌كانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه كه دوێنێ بێن واڵێس، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا وه‌ڵامى هه‌ڕه‌شه‌كانى رووسیاى دایه‌وه له‌باره‌ى به‌كارهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى و وتى: “به‌كارهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى وه‌ڵامه‌كه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى ده‌بێت، بۆیه هیوادارین رووسیا بیر له ئه‌نجامدانى هه‌ڵه‌ى له‌و شێوه‌یه نه‌كاته‌وه”.
هاوكات له‌دواى تێپه‌ڕینى پێنج رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنى هێرشى رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا تا دێت پاڵپشتى و پشتیوانییهكانى ئه‌و وڵاته فراوانتر ده‌بن، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئۆلێكسى رێزنیكۆڤ، وه‌زیرى به‌رگریی ئۆكرانیا رایگه‌یاند: “چیتر ئه‌م شه‌ڕه ته‌نیا شه‌ڕى ئێمه نییه، به‌ڵكو شه‌ڕى ئه‌وروپایه له‌گه‌ڵ رووسیا، هه‌موو ئه‌وروپا پشتیوانى ئێمه ده‌كات و چه‌كمان پێده‌دات، بۆیه سه‌رده‌كه‌وین”.
SNN Archives
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
27 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش


