“دووباره كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمار هه‌لێكه بۆ رێككه‌وتنى لایه‌نه‌كان”

ئەنجوومەنی دادوەری دادگای فیدڕاڵی عێراق
SNN
كادیرێكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ده‌كرێت دووباره كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆپاڵاوتن رێگه‌یه‌ك بێت بۆ ده‌رچوون له چه‌قبه‌ستوویی، ده‌شڵێت: “هه‌لێكه بۆ رێككه‌وتنى لایه‌نه‌كان”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3ى ئازار، بورهان شێخ، كادیر له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: “هه‌رچه‌نده بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى نه‌رمى نواندنه بۆ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و هاوپه‌یمانى سێ قۆڵى، به‌ڵام ده‌كرێت وه‌ك هه‌لێكیش سه‌یربكرێت بۆ ده‌رفه‌تدان به لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى گفتۆگۆى زیاتر بكه‌ن و سازش بكه‌ن”.
وتیشى: “ئه‌كرێت هه‌لێك بێت بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌رگایه‌ك به‌ڕووى ئه‌و تونێله تاریكه‌ى كه به‌هۆى پۆستى سهرۆككۆمارهوه دروستبووه، هاوكات ببێته هۆكارى گۆڕ‌انى دۆخى ماڵى كوردى”.
قسه‌كانى ئه‌و كادیره‌ى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ى نزیكه‌ى چوار مانگ تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق كه له رۆژى 10ى تشرینى یه‌كه‌مى 2021 ئه‌نجامدرا، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به‌هۆى ململانێ سیاسییه‌كانه‌وه حكومه‌ت پێكنه‌هێنراوه و سه‌رۆككۆمار هه‌ڵنه‌بژێردراوه..
هاوكات له ماوه‌ى رابردوودا و پاش ته‌واوبوونى واده‌ى یاسایی خۆى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دووباره ده‌رگاى خۆپاڵاوتنى كرده‌وه بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق، ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستییه‌ى كه له گه‌ڕى یه‌كه‌مدا ته‌نیا 25 كه‌س خۆیان كاندید كرد بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته، به‌ڵام له گه‌ڕى دووه‌مدا 35 كاندیدى نوێ ناوى خۆیان تۆمار كرد، هاوكات هۆشیار زێبارى كه تاكه كاندیدى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بوو به‌هۆى سكاڵایه‌ك كه له دادگاى فیدراڵى له‌سه‌رى تۆمار كرابوو له كێبڕكێكه دوورخرایه‌وه، له ئێستادا پاش پێداچوونه‌وه به ناوه‌كان 30 كاندیدى فه‌رمى هه‌یه بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمار.

