چاودێری بازرگانی سلێمانی دڵنیای دەداتە هاووڵاتیان كۆگان پڕن لە خۆراك

خۆراک
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆی گرانبوونی هەندێک ماددەی خۆراکی و نەمانی لە بازاڕەکاندا بڵاوبووەتەوە و ئەوەش خواستی لەناو بازاڕەکاندا زيادکردووە، چاودێری بازرگانی سلێمانيش ئەو دەنگۆيانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت “کۆگاکان پڕن لە خۆراک”.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری دڵنیا دەكەینەوە كە لە كۆگاكانی هەڵگرتنی خۆراك لە جۆرەكانی زەیت و ڕۆن و برنج و شەكر و چا و پێداویستیەكانی دیكە بڕی پێویست لەو كۆگایانەدا بوونیان هەیە و هیچ مەترسییەك لەسەر كەمبوونەوەی خۆراك نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد: دوای بەدواداچونی لیژنەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی بۆ كۆگاكانی هەڵگرتنی خۆراك لەوە دڵنیابووينەوە كە لە ئێستادا هیچ گرفتێكی كەمی خۆراك و پێداویستی ڕۆژانەی هاووڵاتیان بوونی نییە و بەرزبوونەوەی نرخی هەندێك لە پێداویستی خۆراك بەشێكی پەیوەندی بە زۆری خواستی هاووڵاتیيانەوە هەیە و بەشێكی دیكەشی پەیوەندی بە بازاڕی جیهانییەوە هەیە كە لە بازاڕەكانی جیهاندا نرخەكان زیاد بوون.
وتەكانی بەڕێوەبەری چاوێری بازرگانی سلێمانی لەكاتێكدایە كە ماوەی چەند ڕۆژێكە هاووڵاتیان بە چری سەردانی ماركێت و بازاڕەكان دەكەن و ڕۆن و زەیت دەكڕن نرخەكەشیان بەڕێژەیەكی زۆر بەرز بووەتەوە، هەر ئەمڕۆش قایمقامی ناوەندی هەولێر دڵنیایی دایە هاووڵاتیان كە بەشی پێویست خۆراك لە كۆگاندا بوونیان هەیە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
18 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
21 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
21 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
18 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
21 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
21 hours لهمهوپێش



