عه‌بدوڵاى كوێخا موباره‌ك و كوڕه‌كه‌ى چه‌مچه‌ماڵیان به‌جێهێشتووه و چوونه‌ته هه‌ولێر

عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك و بتوێن عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك | فۆتۆ: SNN
SNN
پاش ئه‌وه‌ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ فه‌رمانى ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه به تۆمه‌تى تێوه‌گلان له كه‌یسى كوشتنى كارمه‌ندێكى ئاسایش عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك و كوڕه‌كه‌ى چه‌مچه‌ماڵیان به‌جێهێشتووه چوون بۆ هه‌ولێر.
شه‌وى رابردوو له رووداوێكى ته‌قه‌كردندا له چه‌مچه‌ماڵ كارمه‌ندێكى ئاسایش به سه‌ختى برینداربوو و به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له نه‌خۆشخانه له سلێمانى به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه گیانى له‌ده‌ستدا.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى رووداوه‌كه ناوى بتوێن-ه، كوڕى عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌كه كه پله‌ى عه‌میدى هه‌یه له‌نێو پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، هاوكات كوژراوه‌كه كه ناوى محه‌مه‌د عوسمانه خزمى عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌كه، ماوه‌یه‌كى زۆره كێشه له‌نێوان تۆمه‌تبار و كوژراو بوونى هه‌یه، شه‌وى رابردوو تۆمه‌تباره‌كه ته‌قه‌ى كردووه و به‌وهۆیه‌وه قوربانییه‌كه به سه‌ختى برینداربووه”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسى چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستیكه‌وتوون، “ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك و بتوێن عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك ده‌رچووه وه‌ك تۆمه‌تبارى كه‌یسى كوشتنه‌كه و مافى چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵاتیان لێ قه‌ده‌غه كراوه، به‌ڵام هه‌ردووكیان گه‌شتیان كردوو بۆ شارى هه‌ولێر و چه‌مچه‌ماڵیان به‌جێهێشتووه”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “تاوه‌كو ئێستا هه‌ردوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر نه‌كراون و شوێنبزرن”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش



