دووەم دەرماڵە بە خوێندکارانی سلێمانی دەدرێت و لە هەولێر و دهۆك دەنگی نییە

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات بە بڕی زیاد لە 360 ملیۆن دینار چەكی دەرماڵەی زیاد لە حەوت هەزار خوێندكارمان ئامادەكردووە چەكەكان دراونەتە كۆلێج و پەیمانگاكان بۆ خەرجكردنی پارەكە و دابەشكردنی بەسەر خوێندكاراندا، هاوكات تا ئێستا لە زانكۆكانی هەولێر و دهۆك هیچ ئامادەكارییەك بۆ دابەشكردنی دەرماڵەی خوێندكاران ئەنجام نەدراوە.
د. ئالان فەرەیدون، سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی خەرجكردنی دەرماڵەی خویندكاران كە بە پاڵپتی دارایی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان ناسراوە، 11 چەكی بانكیمان ئاڕاستەی بانكەكان كردووە بەمەبەستی خەرجكردنی دەرماڵەی زیاتر لە حەوت هەزار خوێندكاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕی پارەی ئەو 11 چەكە بریتییە لە بڕی 363 ملیۆن و 290 هەزار دینار بۆ دەرماڵەی حەوت هەزار و 76 خوێندكار كە لە گەنجینەكانەوە پاڵپشتی دارایی بۆ كراوە چەكەكانیش دراوەتە كۆلێج و پەیمانگاكانی سەر بە زانكۆمان تاكو ئاڕاستەی بانكەكانی بكەن و بەپێی تایبەتمەندێتی شوێنی جوگرافی كولێج و پەیمانگاكانی سەر بە زانكۆ بۆیان خەرج بكرێت.
بەگوێرەی بەدواداچوون و زانیارییەكانی SNN تا ئێستا لەلایەن دەستەی كارگێڕی و بەشی ژمێریاری زانكۆكانی هەولێر و دهۆكەوە هیچ ئامادەكارییەك نەكراوە بۆ خەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆو پەیمانگاكان، هاوكات لە مانگی ڕابردووشدا دوو هەفتە دوای زانكۆ و پەیمانگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین پارەی دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەولێر دەرماڵەكانیان وەرگرت، ئەوەش بەهۆی نەمانی پارە لە بانكەكانی هەولێر و دهۆك.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
13 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
14 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
16 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
13 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
14 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
16 hours لهمهوپێش



