
SNN
وەزیری بەرگری ڤەنزوێلا رایگەیاند: هێزی دەریایی بۆ پاسەوانی کردنی کەشتییە بەنزینهەڵگرەکانی ئێران رەوانە دەکات، تا ئەمریکا نەتوانێت رێگرییان لێبکات.
جێن ڤلادیمێر پادرینۆ وەزیری بەرگری ڤەنزوێلا ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: پێنج کەشتی سەربازییان رەوانەی رێگا ئاوییەکان کردووە کە پێشوازی لە کەشتییە بەنزینهەڵگرەکانی ئێران دەکەن لە ناوچەی تایبەتی ئابووریدا کە رووبەرەکەی 370 کیلۆمەترە لە کەناراوەکانی ڤەنزوێلاوە.
لەلایەکی دیکەوە ئەمریکا، لە هەوڵی رێگریکردندایە لە بازرگانی سوتەمەنی نێوان ئێران و ڤەنزوێلا.
ڤەنزوێلا خاوەنی گەورەترین یەدەگی نەوتە لە جیهاندا، بەڵام بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە لەسەری، بەرهەمی نەوتی کەمبووەتەوە.
خوان گایدۆ سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا، کە لەلایەن ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێت، رایگەیاندووە: “هاوردەکردنی سوتەمەنی بۆ ڤەنزوێلا ئاماژەیە بۆ خراپ بەڕێوەبردنی کەرتی سوتەمەنی وڵاتەکە لەلایەن حکومەتەکەی نیکۆلاس مادورۆوە”.
More News
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
11 hours لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
11 hours لهمهوپێش



