
وێنە: هەوراز ئەحمەد
SNN-هەوراز ئەحمەد
سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری سەر بە فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگەیاند: هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی لەسەر من ته‌واو نایاساییه و بۆ ئه‌و مهبةستهش تانەم له بڕیاره‌که داوه.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 21ى ئایار لە نوسینگەى پەرلەمانى کوردستان لە شارى سلێمانى سۆران عومەر پەرلەمانتاری کوردستان ڕایگەیاند: “داوا له سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان دەکەم شکۆ بۆ په‌رله‌مان بگه‌ڕێنێته‌وه و ئه‌و کاره نایاساییه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه”.
سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی لەسەر من ته‌واو نایاساییه و بۆ ئه‌و مهبةستهش تانەم له بڕیاره‌که داوه و ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستانم کردووه، لێرەشەوە داوا لە سەرۆکى پەرلەمان دەکەم دەسەڵاتەكانى خۆى بەکار بهێنێت و بە شێوەى یاساى کار بۆ ئەوە بکات لابردنى پارێزبەندى بە نایاساى هەڵبوەشێنێتەوە”.
هاوکات روونى کردەوە: “ئەوەى لە 7ى ئایار ڕوویدا کودەتابوو بە سەر پەرلەماندا بۆیە داوا لە سەر جەم ئەو فراکسیۆنانە دەکەم کە بایکۆتى دانیشتنەوەکەى 7ى ئایاریان کرد پاڵپشتى سەرۆکى پەرلەمان بن بۆ ئەوەى بتوانرێت بە یاسا ڕێگرى بکرێت لەوەها کارێک بۆ ئەوەى ئەو کودەتایە و بڕیارە نایاسانە بە زۆرینەیەکى نایاساى تێنەپەڕێت”.
سۆران عومەر باسى لەوەش کرد: “ئەگەر سەرۆکى پەرلەمان دەسەڵاتى خۆى بەکار نەهێنێت ئەوا رێکارى دیکە هەیە دەگرمە بەر، بەڵام ئەوەى من چاوەڕێی دەکەم، سەرۆکى پەرلەمان کەسێکى بەهێزە چاوەڕێ دەکەم شکۆ بۆ پەرلەمان بگەڕێنێتەوە”.
لە رۆژی 7 ئایاردا و له دانیشتنێکی په‌رله‌مانی کوردستاندا کە تەنیا فراکسیۆنی پارتی و که‌مه نه‌ته‌وه‌کان ئاماده‌ی بوون، به ده‌نگی 57 په‌رله‌مانتار، پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری کۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵگیرا.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



