“كاره‌ساتێكى گه‌وره‌ى ژینگهيى و ئابوورى له به‌سره به‌ڕێوه‌یه”

كۆمه‌ڵێك خانم له (هور الحمار) له به‌سره | فۆتۆ: Jassim al-Asadi / Nature Iraq
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سه‌رچاوه‌كانى ئاوى به‌سره هۆشدارى ده‌دات له روودانى كاره‌ساتێكى گه‌وره‌ى ئابوورى و ژینگهيى له‌و پارێزگایه، ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر به‌رپرسانى حكومى رێكارى پێویست نه‌گرنه‌به‌ر له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا به‌نداوى (هور الحمار) هه‌ره‌س ده‌هێنێت”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه جومعه شیاع، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى به‌سره رایگه‌یاند: “به‌گوێره‌ى به‌دواداچوونه‌كانى ئێمه بۆ هۆر و به‌نداوى و به‌ربه‌سته ئاوییه‌كان له ماوه‌ى رابردوودا، بۆمان ده‌ركه‌وتووه به‌نداوى (هور الحمار) ئه‌گه‌رى زۆره هه‌ره‌سبهێنێت له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا، چونكه به‌شێك له به‌ربه‌سته‌كانى باریكیان گه‌یشتووه‌ته مه‌ترێك و 80 سانتیمه‌تر”.
وتیشى: “ئه‌گه‌رى هه‌ره‌سهێنانى ئه‌م به‌نداوه زۆر زۆره له ئێستادا، ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ى كشتو‌كاڵى، ناوچه‌ى نیشته‌جێبوون و زۆربه‌ى كۆمپانیاكانى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى عێراق هۆشدارى له‌و كاره‌ساته ده‌دات كه به‌هۆى ئه‌م به‌نداوه‌وه رووده‌دات و ئاشكرایده‌كات: “كاره‌ساتێكى گه‌وره‌ى ئابوورى و ژینگهيى به‌هۆى روخانى ئه‌م به‌نداوه‌وه رووده‌دات كه له‌مێژوودا هاوشێوه‌ى نیه، به‌هۆى مهترسیهكهشیهوه ماوه‌یه‌كه ئیشكردن له چاككردنه‌وه‌ى به‌شه‌كانى به‌ته‌واوه‌تى وه‌ستاوه”.
به‌نداوى (هور الحمار) له‌سه‌ر هۆرى گه‌وره‌ى (هور الحمار) دروستكراوه له به‌سره.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



