
بەرشەلۆنە
SNN Sport
بە قسەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا، تۆدیبۆی فەرەنسی و بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە، دەبێتە یەکەم یاریزانی ئەم یانەیە ماڵئاوایی لە یانە کەتەلۆنیەکە بکات.
تۆدیبۆی فەرەنسی و تەمەن 20 ساڵ، لە ساڵی 2019لە یانەی تۆڵۆزی فەرەنسییەوە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کردو لە ئێستادا بە خواستن تا کۆتایی ئەم وەرزە بە یانەی شاڵکەی ئەڵمانی دراوەو لە کۆتایی ئەم وەرزە خواستنەکەی کۆتایی دێت و دەگەڕێتەوە بۆ یانە کەتەلۆنیەکە.
لە ژمارەی ئەمڕۆیدا رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، تۆدیبیۆ دەبێتە یەکەم یاریزان یانەی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوو جێبهێڵێت، چونکە ئەو یاریزانە ویستراوە لە لایەن یانەکانی ئەوروپاوەو لە خولی ئینگلتەرا گرێبەستی زۆر باشی پێدەگات.
هەروەها رۆژنامەکە نوسیویەتی، یانەی بەرشەلۆنە قازانجێکی باش لە فرۆشتنی ئەم یاریزانە دەکات و بە بڕی تەنیا 1 ملیۆن یۆرۆ کڕیویەتی، ئێستا بە زیاتر لە 25 ملیۆن یۆرۆ دەیفرۆشێت.
یانەی بەرشەلۆنە لیستێک یاریزانی ئامادەکردووە کە زیاترە لە 7 یاریزان و دەیەوێت لە گواستنەوەکانی داهاتوو بیانفرۆشێت، ئەمەش بەهۆی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی داهاتی یانەکە و گواستنەوەی یاریزانی نوێ بۆ شوێنەکەیان.

More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



