“لەپرسی دەرهێنان و فرۆشتنی سامانی سروشتی ناكرێت بەتەنها لایەنێك بڕیار بدات”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات لە بابەتی فرۆشتنی غازی سروشتی هەرێمی كوردستان و یان هەر بابەتێكی دیكەی تایبەت بە سامانی سروشتی ناكرێت بەتەنها لایەنێك خۆی بە خاوەنی ئەو پرسە بزانێت و بڕیاری كۆتایی لەبارەوە بدات، بەڵكوو دەبێت هێزولایەنە سیاسییەكان بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە لە پەرلەمانی كوردستانەوە بڕیاری لێوەبدرێت بە پێچەوانەوە ئەنجامەكەی لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستان نابێت.
عوسمان كەریم، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بەSNNی ڕاگەیاند: لەئێستادا كە بابەتی فرۆشتنی غازی هەرێمی كوردستان هاتووەتە ئاراوە دەبێت زۆر بەوردی مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆسیەیەدا بكرێت، چونكە ناكرێت لەوەها بابەتێكی گرنگدا بەتەنها لایەنێك خۆی بەخاوەنی پرسەكە بزانێت و بریای كۆتایی لەبارەوە بدات بە بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان و ڕای هێزولایەنەسیاسییەكانی دیكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەو پێیەی پەڕلەمانی كوردستان نوێنەری زۆربەی لایەنە سیاسییەكانی تێدایە بەدەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە، پێویستە لە پرسی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت و غاز كە سامانی سروشتی كوردستانە لە پەرلەمانەوە بڕیاری لەسەر بدرێت، بەپێچەوانەوە ئەگەر بەتەنها لایەنێك بڕیاری لەبارەوە بدات بەبی گەڕانەوە بۆ پەرلەمان و هێزە سیاسییەكانی دیكە بە دەستەڵات و ئۆپۆزیسۆنەوە ئەوا بەدڵنیاییەوە ئەنجامەكەی لەبەرژەوەندی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان نابێت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا ناوچەكە و هەرێمی كوردستان بە قۆتاغێكی هەستیار تێدەپەڕێت، بۆیە دەستبردن بۆ هەر بابەتێكی تایبەت بە غازو سامانی سروشتی دەبێت بەجۆرێك بێت كە بەرژەوەندی حزبی و كەسی نەخرێتە سەروو بەرژەوەندییە گشتییەكانی خەڵكی كوردستانەوە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
19 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
22 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
22 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
19 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
22 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
22 hours لهمهوپێش



