سیروان بارزانى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌خاته ژێربارى 490 ملیۆن دۆلار قه‌رز

سیروان بارزانى، فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه و خاوه‌نى كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆم | فۆتۆ: The Times
SNN
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دادگای تێهەڵچونەوەی كوەیت سكاڵایه‌كى له دژى كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆم و به قازانجى كۆمپانیاى (ئەجیلیتی)ى كوه‌يتى یه‌كلاكرده‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه حكومه‌تى هه‌رێم ناچاره 490 ملیۆن دۆلارى ئه‌و سكاڵایه بگرێته ئه‌ستۆ.
چیرۆكى ئه‌م قه‌رزه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كاتێك كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رازیبووه به‌وه‌ى كه ببێته ده‌ستبه‌رى كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆم بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كۆمپانیایه قه‌رزێك به بڕى 250 ملیۆن دۆلار و به سوودى 7٪ وه‌ربگرێت له كۆمپانیاى (كازار كاپیتاڵ بارتنرز) كه سه‌ربه گروپى كۆمپانیاكانى (ئەجیلیتی)ى كوه‌یتییه.
پاش ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم رازیبووه به دهستهبهریكردنى ئه‌م قه‌رزه كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆم كه له‌لایه‌ن سیروان بارزانى، فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه و برازاى مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌برێت و خاوه‌ندارییه‌تى ده‌كرێت. له رۆژى 11ى ئه‌یلولى 2007 قه‌رزه‌كه‌ى وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت مۆڵه‌تى كاركردنى فراوانبكات بۆ ته‌واوى عێراق و ته‌نیا له چوارچێوه‌ى هه‌رێمى كوردستاندا نه‌مێنێته‌وه.
پاش تێپه‌ڕینى ماوه‌یه‌كى زۆر كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆم ئاماده‌نه‌بووه قه‌رزه‌كه بداته‌وه، هه‌ربۆیه كۆمپانیاكه هه‌ستاوه به تۆماركردنى سكاڵا له‌سه‌رى، له ئێستادا پاش تێپه‌ڕینى 15 ساڵ رێژه‌ى قه‌رزه‌كه به سوودهكهیهوه گه‌یشتووه‌ته 490 ملیۆن و 80 هەزار دۆلار.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پاش چه‌ندین دانیشتنى دادگا سه‌رئه‌نجام دادگای تێهەڵچونەوەی كوەیت به قازانجى كۆمپانیاى كازارا توانى سكاڵاكه یه‌كلابكاته‌وه، هه‌ربۆیه حكومه‌تى هه‌رێم ناچاره وه‌ك ده‌سته‌به‌رى یاسایی كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆم بڕى ئه‌و قه‌رزه‌ى له‌سه‌ر كۆمپانیاكه‌یه بداته‌وه كۆمپانیا كوه‌یتییه‌كه ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پێویسته خه‌رجى ته‌واوه‌تى پارێزه‌ره‌كانى كه‌یسه‌كه له ئه‌ستۆ بگرێت.
كۆمپانیای (ئەجیلیتی) كه كۆمپانیایه‌كى كوه‌یتییه له بۆرسه‌كانى كوه‌یت و دوبه‌ى به فه‌رمى تۆماركراوه و كارى بازرگانى ده‌كات. هاوكات كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆم یه‌كێكه له سێ گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكه‌ى بوارى په‌یوه‌ندیكردن له عێراق و له ساڵى 2000 دامه‌زراوه. سه‌ره‌تا ته‌نیا له هه‌رێمى كوردستان كاریكردووه، به‌ڵام دواى وه‌رگرتنى قه‌رزى ناوبراو له 17ى ئابى 2017 سنوورى كاره‌كانى فراوانكردووه بۆ ته‌واوى عێراق.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
13 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
16 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
16 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
13 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
16 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
16 hours لهمهوپێش



