“لە قەزای زاخۆ 100 کارمەندی تەندروستی دادەمەزرێنرێت، بەڵام لە پارێزگای هەڵەبجە 40 کارمەند”

کۆرۆنا لە هەولێر
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە لە ئێستادا بەفەرمانی ئەنجومەنی وەزیران هەموو جۆرە دامەزراندنێك ڕاگیراوە و ڕێگەش نادرێت كارمەندانی تەندروستی بەشێوەی خۆبەخشانە لەناوەندە تەندروستییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین كاربكەن، بەڵام بە فەرمانێكی وەزيری تەندروستی 100 كارمەندی تەندروستی بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی زاخۆ دادەمەزرێن، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت بۆ تەندوستی هەڵەبجەش نزكیەی 40 كەس دادەمەزرێندرێن.
دوای ئەوەی لەسەرداوای وەزارەتی تەندروستی 100 كەس وەك كارمەندی تەندروستی لەسەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی زاخۆ بەشێوەی گرێبەست دامەزران، ئەمە نیگەرانی زۆری كارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی لە سلێمانی و هەڵەبجە و ناوچەكانی دیكە بەدوای خۆیدا هێناو پێیان وایە كە وەزارەتی تەندروستی جیاوازی زۆر دەكات لە دامەزراندنی كارمەندانی تەندوستی لە پارێزگاكانی هەرێم.
د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: دامەزراندنی ئەو 100 كارمەندە تەندروستییە بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی زاخۆ دوای ئەوە دێت كە زاخۆ بووەتە ئیدارەی سەربەخۆ، هەر ئەوەش وایكردووە كە پێویستیان بە فەرمانبەری زیاتر هەبێت بۆ فەرمانگەكان لەناویشیاندا كەرتی تەندروستی بۆیە ئەوە كارێكی ئاساییە كە قەزایەك بكرێتە ئيدارەی سەربەخۆ پێویستی بەفەرمانبەری زیاتر دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەهەمان شێوەش بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بەدیاركیروی بۆ نەخۆشخانەی بیارە كە چەند ساڵێكە تەواو بووە و بەهۆی نەبوونی كارمەندی تەندروستییەوە نەكراوەتەوە، فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە بۆ دمەزراندنی نزیكەی 40 كارمەند بۆ ئەو نەخۆشخانەیە كە لەوێش پێویستیانە.
بەپێی وتەکانی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش، بەڕێژەی لە %50 كەمتر كارمەندی تەندروستی بۆ هەڵەبجە دادەمەزرینرێت بەراورد بە ئیدارەی زاخۆ، لەكاتێكدا فەرمانی دەستبەكار بوون بۆ كارمەندەكانی زاخۆ دەرچووە بەڵام هێشتا فەرمانی دەستبەكار بوون بۆ كارمەندنی تەندروستی هەڵەبجە دەرنەچووە.
فەرمانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە 8 ساڵە دەرکراوە، بەڵام فەرمانی راگەياندنی ئيدارەی سەربەخۆی زاخۆ کەمتر لە ساڵێکە دەرکراوە.
دەقی بڕيارەکەی وەزارەتی تەندروستی:

More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش



