“داوا ده‌كرێت فایلى لێكۆڵینه‌وه بۆ موڵكه‌كانى عێراق له ده‌ره‌وه بكرێته‌وه”

لۆگۆى حكومه‌تى عێراق و یه‌كێك له كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق داوا له سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌كات فایلێك بكه‌نه‌وه بۆ لێكۆڵینه‌وه له موڵك و ماڵى به‌رپرسانى عێراق و ئه‌و زه‌وییانه‌ى كه حكومه‌تى عێراق له ده‌ره‌وه‌ى وڵات خاوه‌ندارییه‌تییان ده‌كات.
عالیه نوسه‌یف، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، “ژماره‌یه‌كى زۆر له به‌رپرسانى عێراق خاوه‌نى موڵك و ماڵن له ده‌ره‌وه له‌به‌ر ئه‌وه داوام له مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كردووه كه فایلێك بكه‌نه‌وه بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ى ئه‌م گه‌نده‌ڵییه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق باس له كۆمه‌ڵێك زه‌وى عێراق ده‌كات كه له وڵاتان هه‌یه و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، “عێراق خاوه‌نى 35 هێكتار زه‌وییه له ڤێتنام، 47 هێكتار زه‌ویشى له تایلاند هه‌یه به مه‌به‌ستى به‌رهه‌مهێنانى برنج، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى خاوه‌نى چوار هه‌زار مه‌تر زه‌وییه له رۆمارى پایته‌ختى ئیتالیا و له‌نیویۆركیش زه‌وى هه‌یه. ئه‌م زه‌وییانه به‌ته‌واوه‌تى فه‌رامۆشكراون و له ئێستادا گه‌نده‌ڵكاران چاویان تێبڕیوون”.
به وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، “له سه‌رده‌مى یه‌كێك له وه‌زیره‌كانى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى عێراق به‌شێكى زۆرى ئه‌م زه‌وییانه فرۆشران و بوونه قوربانى گه‌نده‌ڵى و هیچ سوودێكیشیان بۆ عێراق نه‌بوو، ئێستاش گه‌نده‌ڵكاران ده‌یانه‌وێت چاوبخه‌نه سه‌ر به‌شه‌كه‌ى تریان”.
عالیه نوسه‌یف ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، “له‌نێو وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراقدا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك هه‌ن كه هێشتاش ئه‌م بابه‌ته په‌رده‌پۆشده‌كه‌ن”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه، “پێویسته سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و وه‌زیرى ده‌ره‌وه فایلێكى تایبه‌ت بكه‌نه‌وه بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ى ئه‌م گه‌نده‌ڵییه له‌رێگه‌ى زنجیره‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌وه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


