وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق دووه‌مین هۆشدارى تووندى دایه كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم

كرێكارێك له‌نێو كێڵگهیهكى نه‌وتیدا | فۆتۆ: Essam Al-Sudani / Reuters
SNN
پاش ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتییانه‌ى ئاگادار كرده‌وه كه كارى وه‌به‌رهێنانى نه‌وتى له هه‌رێم ده‌كه‌ن، پێویسته مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ن، ئه‌مڕۆ بۆ دووه‌مجار ئه‌و وه‌زاره‌ته كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى ئاگادار كرده‌وه.
به‌پێى هه‌واڵێكى پێگه‌ى (میدڵ ئیس ئۆنڵاین)، “وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق هۆشداریه‌كى تووندى داوه‌ته كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم و پێى راگه‌یاندوون، پێویسته گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ سۆمۆ نوێبكه‌نه‌وه نه‌وه‌ك حكومه‌تى هه‌رێم و ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره نه‌كه‌ن خۆیان به‌رپرس ده‌بن له ئه‌نجامه‌كه‌ى”.
هۆشدارییه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق دواى ئه‌وه دێت كه رۆژى 16ى ئایار، “وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتییانه ئاگاداركرده‌وه كه له كه‌رتى نه‌وتى هه‌رێمدا كارده‌كه‌ن و پێی راگه‌یاند، پێویسته گرێبه‌ستى هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بكه‌ن”.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له میدیاكانى عێراق بڵاوكرانه‌وه، “وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتییانه كردووه كه له هه‌رێم كارده‌كه‌ن و لە نامەكەیدا داوای لەو كۆمپانیا نەوتیانە كردووە گرێبەستی هەمیشەیی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق بكەن بەپێی مەرج و رێكارەكانی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)”.
له نامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه بۆ كۆمپانیاكان، “پێویسته ده‌ستبه هه‌نگاوه‌كانیان بكه‌ن له‌و باره‌یه‌وه چونكه ناچارن یان له‌گه‌ڵ سۆمۆ كاربكه‌ن یان كاركردنیان بوه‌ستێن”
ته‌نیا رۆژێك دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌ش له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێم وه‌ڵامى به‌غداى داوه‌یه‌وه له‌ڕووى یاساییه‌وه له‌باره‌ى پرسى هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم و خاوه‌ندارییه‌تى كێڵگه نه‌وتییه‌كان و رایگه‌یاند، “یاساى نه‌وت و غازى هه‌رێم پێشێلى بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كانى نه‌كردووه و به‌گوێره‌ى ده‌ستوورى عێراق كارده‌كات. بەگوێرەی ماددەکانی 110 و 112ی دەستوور نەوت تەنیا لە دەسەڵاتی بەغدا نییە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


