
بۆرییه‌كى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت | فۆتۆ: Kayrros
SNN
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به‌نیازین كۆمپانیایه‌كى نه‌وتى نوێ دابمه‌زرێنین تایبه‌ت به نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22ى ئایار وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “بڕیارمانداوه به دامه‌زراندنى كۆمپانیایه‌كى نه‌وتى تایبه‌ت به هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ركى سه‌ره‌كى كۆمپانیاكه بریتیده‌بێت له كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتییانه‌ى كه له هه‌رێمى كوردستان كارده‌كه‌ن”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “كۆمپانیاكه كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌ستى نێوان كۆمپانیاكان له گرێبه‌ستى هاوبه‌شه‌وه بگۆڕێت بۆ گرێبه‌ستى خزمه‌تگوزارى”.
به‌یاننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌كاتێكدایه كه پێشتر ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، “هه‌نگاوه‌كانمان ده‌ستپێكردووه به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵى كه فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى به نایاسایی لهقهڵهمهدا”.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا دوێنێ شه‌ممه هادی حەسەن سەلامی، پەرلەمانتاری عێراق داوایەکی لەدژی وەزیری نەوتی عێراق بەرزکرده‌وه به بیانووى ئه‌وه‌ى، “تاوه‌كو ئێستا وەزیری نەوت بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە رادەستكردنی نەوتی هەرێم بە حکومەتی فیدراڵی جێبەجێ نەکردووە، هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی فەرمی نەناردووە بۆ حکومەتی هەرێم تا نەوت رادەستی عێراق بکات”.
راگه‌یاندنى دامه‌زراندنى كۆمپانیایه‌ك بۆ نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌كاتێكدایه كه تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تى عێراق دوو جار كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه پێویسته كار له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ن و گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا نوێبكه‌نه‌وه نه‌وه‌ك هه‌رێمى كوردستان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


