“نێچیرڤان بارزانى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى وه‌ك سه‌رۆكى یه‌كێتى ناساند”

نێچیرڤان بارزانی
SNN
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى وه‌ك سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانیی كوردستان ناساد و رایگه‌یاند، “پێویسته هه‌مووان به گیانى به‌رپرسیارانه له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ دابنیشین”.
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له میانى به‌شداریكردنى له رێوڕه‌سمى دەرچووانی خولی 16 ی كۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان وتارێكى پێشكه‌شكرد و وتى، “به‌خێرهاتنى بافڵ جه‌لا تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌م رێوڕه‌سمى كه له قەڵاچوالان یادگارى سه‌رۆك مام جه‌لالى هه‌میشه زیندوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
وتیشى: “ئه‌م رۆڵانهى ئه‌مڕۆ لێره‌ن به‌شدار ده‌بن له پاراستنى عێراق و هه‌رێمى كوردستان. به‌هێزى و پاراستنى عێراق بۆ هه‌رێم گرنگه. سیستمى فیدراڵى سه‌روه‌رى عێراق لاواز ناكات، به‌ڵكو هاوبه‌شى ئێمه و عێراق به‌هێزتر ده‌كات و ئه‌مه‌ش ئه‌و نه‌فه‌سه‌یه كه ده‌ستوورى عێراقى پێنووسراوه‌ته‌وه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا نێچیرڤان بارزانى باسى ده‌ستتێوه‌ردانى له كاروبارى سیاسى عێراق كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “عێراق ته‌نیا كاتێك پارێزراو و سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت كه پارێزراوبێت له ده‌ستتێوه‌ردانى ده‌ره‌كى”.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان باسى له‌وه‌شكرد، “داوا له هه‌موو عێراقییه‌ك ده‌كه‌م كه دژى ئه‌و كاره بوه‌ستنه‌وه كه گروپه یاسا شكێنه‌كان ده‌یكه‌نه سه‌ر هه‌رێم و هه‌ولێر و پایته‌خت، چونكه ئه‌م كارانه رێگه‌خۆش ده‌كه‌ن بۆ ئاڵۆزى و پشێوى له عێراق. ئارامى هه‌ولێر و نه‌جه‌ف و سلێمانى و به‌سره هه‌مووى پێكه‌وه به‌ستراوه، چونكه سه‌روه‌رى و به‌رژه‌وه‌ندى و شكسته‌كانمان هاوبه‌شن”.
سه‌رۆكى هه‌رێم داواى له فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق كرد، “به‌چاوى سوپاى عێراق سه‌یرى پێشمه‌رگه بكه‌ن و به‌په‌له كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى لیوا هاوبه‌شه‌كان ده‌ستبه‌كاربن به مه‌به‌ستى پاراستنى ئاسایشى ناوچه جێناكۆكه‌كان”.
به وته‌ى نێچیرڤان بارزانى، “دۆخى هه‌رێمى كوردستان هێنده سه‌خت و دژواره كه خه‌ڵك چاوه‌ڕێى شهڕبكات، ئه‌مه‌ش جێگه‌ى بایه‌خه، به‌ڵام كاتى ئه‌وه‌یه هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه رێگه‌بگرن له له‌تبوونى خاكى كوردستان”.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، “پێویسته حزبه‌كان گومان له‌وه نه‌كه‌ن كه ده‌ستى خۆیان له‌نێو هێزى پێشمه‌رگه بكشێننه‌وه و هێزى پێشمه‌رگه‌ش یه‌كبخرێته‌وه”.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه، “ناكۆكییه‌كانى نێوان ئێمه هێنده گه‌وره نین كه نه‌توانرێت چاره‌سه‌ربكرێن، به‌ڵام زۆركات به‌ربه‌ستى بۆ دروستده‌بێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه پێویسته هه‌موولایه‌ن به رۆحى به‌رپرسیارانه‌وه له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ دابنیشین بۆ ئه‌وه‌ى دۆخى هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و باشتر بڕوات”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



