نوێترین زانیاری لەبارەی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ئاشكرایكرد كە لە سبەی دوو شەممەوە شەپۆلێكی خۆڵبارین ڕوو لە هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی دەكات كە كاریگەری ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەمێنێتەوە پلەكانی گەرماش نزیكەی چوار پلە دادەبەزن.
ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلیمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی پێشبینییە كەشناسییەكان لەسبەی دووشەممە 22-5-2022 كەشوهەوا گۆڕانكاری بەسەردا دێت بە جۆرێك كە لە پارێزگاكانی باشووری كوردستان ئاسمان پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ و زیادبوونی خێرایی با، هەندێك كات ئاستی خۆڵبارین زیاتر دەبێت و پلەكانی گەرماش دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی دادەبەزن.
ئاماژەی بەوەشكرد،كاریگەری خۆڵبارین لە ئەمشەوەوە زیاتر دەردەكەوێت و سبەی دووشەممە خۆڵبارینەكە چڕتر دەبێتەوە، هاوكات ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە بۆماوەی دوو ڕۆژ و لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەش كاریگەریی دەمێنێتەوە و رۆژی پێنجشەممە كاریگەرییەكەی نامێنێت، هاوكات هەندێكجار شەپۆلی خۆڵبارینەكە زۆر چڕ دەبێت.
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەوەی لە هەندێك كاتدا شەپۆلی خۆڵبارینەكە چڕدەبێت واباشترە كە هاووڵاتیان لەكاتی چوونە دەرەوەدا ماسك ببەستن و ئەوانەشی بەتەمەنن یان كێشەی تەندروستییان هەیە لەماڵ نەچنە دەرەوە
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



