لەبارەی ناردنەوە و دەستگيرکردنی پەنابەرەکانی بەريتانيا روونکردنەوە دەدرێت

0
1746

SNN-عەلی حەمە سەعید

ماوەی چەند ڕۆژێكە بابەتی دەستگیركردن و ناردنەوەی پەنابەرانی كورد لە بەریتانیا بۆ هەرێمی كوردستان بووەتە هەواڵی گەرمی پەنابەرانی كورد لەو وڵاتە، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقيش ئاماژە بەوەدەكا:ت تائێستا هیچ دامودەزگایكی فەرمی بەریتانیا ئەو بابەتەیان لەگەڵ لایەنی عێراق و هەرێمی كوردستان تاوتوێ‌ نەكردووە.

د.غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ڕاستە ماوەی چەند ڕۆژێكە بابەتی ناردنەوەی بەزۆری پەنابەرانی كورد لە چەند شارێكی بەریتانیا بووەتە بابەتە گەرمی هەواڵ و باس لە دەستگیركردنی چەند پەنابەرێكی كورد دەكرێت لەو وڵاتە، بەڵام بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی ئێمە تائێستا هیچ دامودەزگایەكی فەرمی بەریتانیا لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عێراقیش ئەم بابەتەیان گفتوگۆ نەكردووە هیچ شتێكی فەرمی لە ئارادا نییە.

ئاماژەی بەوەشكرد: بەدڵنیاییەوە ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی چاودێری دۆخەكەدەكەین، لە ئەگەری نادرنەوەی هەر پەنابەرێك بەتاك یاخود بە شێوەی كۆمەڵ لە حاڵەتی نەبوونی هیچ بەڵَگەیەكی یاسایی و نەبوونی هیچ بیانوویەك بۆ ناردنەوەی پەنابەرانی كورد لە بەریتانیان ئێمە بێدەنگ نابین و هەڵوێستی خۆمان دەبێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی دەستگیركردنی پەنابەران لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە لەحاڵەتی ناردنەوەیان لەبەریتانیاوە بۆ هەرێمی كوردستان جەحتی لەوەكردەوە: ئەگەر حكومەتی هەرێم خۆی بە حكومەتی خەڵك و هاووڵاتیانی كورد دەزانێت ئەوا ئەو هاونشتیمانیانەشی كە لە بەریتانیان هەر خەڵكی ئەم هەرێمەن، لەبری ئەوەی هاوكاری بكرێن و ڕێگری بكرێت لە ناردنەوەیان پەنا بۆ كارێكی لەو شێوەیە برێت بێ‌ هیچ هۆكارێكی یاسایی دەستگیربكرێن بەهەمان شیوە بێدەنگ نابین و هەڵوێستمان دەبێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this