نوێترین زانیاری لەبارەی كۆبوونەوەی سەرۆك فراكسۆنەكان و هەڵوێستی یەكێتی لەو كۆبوونەوەیەدا

لوقمان وەردی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتى له پهرلهمانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی ئاشكرایكرد سبەی چوار شەممە كاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ كۆبوونەوەی سەرۆك فراكسیۆنەكان لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت، جەختیش دەكاتەوە كە ئەوان لە فراكسیۆنی یەكێتی هیچ گرفتێكیان نییە لە دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوە ئاساییەكانی پەرلەمان بەڵام ئەو بابەتانەی ڕەهەندی نشتیمانین هەیە دەبێت بە تەوافوق و لێكتێگەیشتن بێت.
لوقمان وەردی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: هەرچەندە وابڕیاربوو كە ئەمڕۆ سێ شەممە كۆبوونەوەی سەرۆك فراكسیۆنەكان لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەرێوەبچێت، بەڵام بەهۆی گیان لەدەستدانی باپیرەی سەرۆكی پەرلەمان و سەرقاڵ بوونی سەرۆكی پەرلەمان بەو پرسەیەوە كۆبوونەوەكە بۆ سبەی چوار شەممە كاتژمێر دووی پاشنیوەرۆ دواخرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی سوورین لەسەر هەلوێستەكانی خۆمان كە لە ڕابردوودا هەمان بووە لەبارەی بابەتی یاسای هەڵبژاردن و كۆمیسیۆن و ئەو بابەتانەی دیكە كە ڕەهەندی نشتیمانییان هەیە و نامانەوێت هیچ كەسێك بۆچوون و ڕەئی خۆی بەسەر هیچ لایەنێكدا بسەپێنێت، بەلكوو دەبێت لەڕێگەی دانیشتن و گفتوگۆوە پرسە نشتیمانییەكان یەكلایی بكرێنەوە.
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی جەختی لەوەشكردەوە، ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی لەگەڵ ئەوەداین كە دانیشتنە ئاساییەكانی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی ئەو پرۆژەیاسایانەی پەیوەندییان بە ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان هەیە بەردەوامییان پێبدریت و دەنگ لەسەر دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان و بابەتی مووچە ئەو بابەتانەی ڕۆژانە دێنە پێشەوە دانیشتنەكان دەستپیبكەنەوە و پەرلەمان پەكی نەكەوێت، لەدەرەوەی پەرلەمانیش ڕێككەوتن بكریچت لەسەر ئەوبابەتانەی ڕەهەندی سیاسی و نشتیمانییان هەیە پاش گەیشتن بەڕێككەوتن لە پەرلەمانیش دەنگیان لەسەر بدرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


