لەسەر داوای فەرمانبەرانی بانك وەزیری دارایی بەڕێوەبەری بانكی تانجەرۆ لە پۆستەكەی دوور دەخاتەوە

0
721

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی سكاڵای چەند فەرمانبەرێكی ناو بانكەكە و هەروەها گیان لەدەستدانی دوو خانەنشین لەكاتی وەرگرتنی مووچەكەیاندا، وەزیری دارایی هەرێم بەڕێوەبەری بانكی تانجەرۆی لەكارەكەی دوور خستووەتەوە، هاوكات تائێستاش بەفەرمی هیچ كەسێك وەك بەڕێوەبەری ئەو بانكە دەستنیشاننەكراوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN بەهۆی گیان لەدەستدانی دوو خانەنشین لەكاتی وەرگرتنی مووچەكەیاندا و هەروەها بوونی چەند كەموكورتییەك لە بانكی تانجەرۆ و جیالەوەش لەسەر داوا و سكاڵای چەند فەرمانبەرێكی ناو بانكەكە نزیكەی مانگێكە بەڕێوەبەری بانكی تانجەرۆ نەگەڕاوەتەوە سەركارەكەی.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەماوەی ئەم مانگەدا كە بەڕێوەبەری بانكی تانجەرۆ نەگەڕاوەتەوە سەر كارەكەی لەلایەن جێگرەكەی كاروبارەكانی بانكەكە بەڕێوەبراون، هاوكات لە ئێستادا لەلایەن وەزیری دارایی هەرێمی كوردستانەوە بەڕێوەبەری بانكی تانجەرۆ لە پۆستەكەی دوور خراوەتەوە بەڵام هێشتا هیچ كەسێك بەفەرمی وەك بەڕێوەبەری نوێی بانكی تانجەرۆ دەستبەكار نەبووە.

زانیارییەكانی SNN لەكاتێكدایە كە ڕۆژی 20/3/2022 لەكاتی وەرگرتنی مووچەدا لەبەردەم بانكی تانجەر و دوو خانەنشین گیانیانلەدەستدا، دواتریش لیژنەیەكی لیكۆلینەوە لەو ڕووداوە پێكهێندراو وەزیری داراییش فەرمانیدا بەڕێوەبەری بانكی تانجەرۆ دەستلەكاربكێشێتەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this