ئاری هەرسین: كۆبوونەوەکەی يەکێتی و پارتی دڵخۆشكەرە و چاوەڕێی خێری لێدەكەین

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات: كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی یەكێتی و پارتی لە سەرۆكایەتی هەرێم هەنگاوێكی زۆر گرنگ بوو لەم كاتەدا، چونكە چەقبەستوییە سیاسییەی كە لەماوەی ڕابردوو دروستبووبوو كۆتایی پێدێنێت و هاوكات هەنگاوێكیشە بۆ یەكخستنەوەی ناوماڵی كورد لە بەغدا.
ئاری هەرسین، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: دەبێت هەموو ئەو ڕاستیە بزانین كە هەرێمی كوردستان پێویستییەكی زۆری بە تەبایی نێوان یەكێتی و پارتی هەیە، چونكە ئەو دوو هێزە دووجەمسەری بەهێزی بەڕێوەبردنی حكومەتی هەرێمی كوردستانن دروستبوونی هەر ناكۆكی و گرژییەك لەنێوانیاندا ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر كۆی پرۆسەی سیاسی دەكات و بە پێچەوانەشەوە هەركات نێوانی یەكێتی و پارتی ئاسایی بێت خۆشگوزەرانی و كەشێكی سیاسی ئاسایش لەهەرێم دروست دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم كۆبوونەوەیەی یەكێتی و پارتی زۆر گرنگ و پێویست بوو بەتایبەت لەم كاتەدا كە ناوچەكە بەدۆخێكی سیاسی ناڕووندا تێدەپەڕێت، هاوكات هۆكارێكیش دەبێت بۆ كۆتایی هێنان بە چەقبەستوییە سیاسییەی كە ماوەیەكی زۆرە باڵی بەسەر پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا كێشاوە لەگەڵ ئەوەشدا كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ هەنگاوێكە بۆ یەكخستنەوەی ناوماڵی كورد لە بەغدا.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی ئەوەشی خستەڕوو: هەر لەلێك نزیكبوونەوە و كۆبوونەوەیەك لە نێوان دوو هێزی سەرەكی وەك یەكێتی و پارتی چاوەرێی ئەوەی لێدەكرێت كە سەقامگیری سیاسی و ئابووری زیاتر بەدوای خۆیدا بهێنێت هەروەك هاووڵاتیان و هێزە سیاسییەكانی دیكەش هەمان چاوەروانییان هەیە، بۆیە بەگشتی كۆبوونەوەیەكی دڵخۆشكەرە و چاوەڕێی خێری لێدەكەین.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


