ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆك فراكسیۆنەكان و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان

سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونەوەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمانی كوردستان ده‌ستیپێكرد، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیش ناوەڕۆك و تەوەرهكانى كۆبوونەوەكە ئاشكرا ده‌كات.
كاتژمێر 2:00ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ى نیسان كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان ده‌ستیپێكرد له بیناى په‌رله‌مانى كوردستان.
له‌وباره‌یه‌وه لوقمان وەردی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند، “ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ چەند تەوەرەیەكی گرنگ لە خۆدەگرێت كە بریتین لە، گفتوگۆكردن لەبارەی دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان و پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، پاشانیش گفتوگۆكردن لەسەر كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم، هەموو ئەم تەوەرانەش رەهەندی نیشتمانیان هەیە و نابێت هیچ هێزێكی سیاسی بۆچوونی خۆی بەسه‌ر هیچ لایەنێكی دیكەی سیاسی‌دا بسەپێنێت”.
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان زانیارى زیاترى خسته‌ڕوو و وتیشى: “ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی خوازیارین كە لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیەكی نیشتمانی بكەین كە بەشێوازێك بسازێین و بابەتی یاسای هەڵبژاردن بەجۆرێك لەسەری رێكبكەوین كە زیاتر خزمەت بە پایەكانی دیموكراسی بكات و هەموو هێزە سیاسییەكانیش پێیڕازی ببن، هاوكات لەسەر كۆمیسیۆنێكیش رێبكەوین كە گەرەنتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەردمان بۆ بكات”.
له‌باره‌ى هه‌بوونى نیه‌تى رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسه نیشتمانییه‌كان لوقمان وه‌ردى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئەگەر هەموو هێزە سیاسییەكان نیەتی ئەوەمان هەبێت گرفتەكان چارەسەر بكەین ئەوا دەتوانین بە ئاسانی لەسەر كۆی پرسەكان بگەینە رێككەوتن، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانین هەر ئەمڕۆ بڕیار لەسەر دەستپێكردنەوەی دانیشتنە ئاسایەكانی پەرلەمان بدەین”.
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی باسى له‌وه‌شكرد، “زیاتر لە 34 یاداشتنامە كە لەلایەن فراكسیۆنەكانەوە و ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كراوە بۆ ئه‌وه‌ى بخرێنە بەرنامەی كارەوە و دەنگیان لەسەر بدرێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


