کەمال ئەتروشی
SNN
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەيەندراوێکی بڵاوکردەوە و رايگەياند: کەمال ئەتروشی وەزيری سامانەسروشتييەکان بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستی دەستی لەکار کێشاوەتەوە، لەجێگەی ئەو کەمال محمد سالح وەزیری کارەبا دەستبەکار دەبێت.
دەقی روونکردنەوەکە:
لە ماوەی ڕابردوودا باری تەندروستیی بەڕێز دکتۆر کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتیەکان جێگیر نەبووە، بۆیە چەندین جار بە مەبەستی چارەسەری مۆلەتی وەرگرتووە. ئێستاش دووبارە بەڕێزیان بە مەبەستی چارەسەری، بە نیازە سەردانی دەرەوە بکات و پرۆسەی چارەسەریشی کاتی زیاتری پێویستە. لە بەر ئەو هۆیە بەڕێزیان بە ویستی خۆی، دەست لە کار کێشانەوەی ئاراستەی جەنابی سەرۆکی حکومەت کرد.
بۆ ئەوەی ئامادەنەبوونی بەڕێز دکتۆر کەمال ئەتروشی کاریگەریی نەرێنی لەسەر کاروباری وەزارەت نەبێت، بەڕێز سەرۆکی حکومەت دەست لە کارکێشانەوەکەی پەسند کرد و بڕیاری داوە کە بەرێزیان وەک ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری وزە، بە پێی توانا و دۆخی تەندروستیی، لە خزمەت بەردەوام بێت. لە هەمان کاتدا بەڕێز کەمال محمد سالح وەزیری کارەبا راسپێردرا، بە وەکالەت کاروباری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەڕێوە ببات.
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
12 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
36 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
12 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
36 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش



