
جێنین پلاسخارت، نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق | فۆتۆ: AP
SNN
بڕیاره ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى حزبه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا سى ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ى نیسان، جێنین پلاسخارت، نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى حزبه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له شارى هه‌ولێر له كاتژمێر 2:00 كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سێ ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى باسده‌كرێن كه بریتین له، بابه‌تى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان، ناكۆكى نێوان لایه‌نه سیاییهكانى هه‌رێم و په‌یوه‌ندى به دۆخى هه‌رێمى كوردستان و پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق و رۆڵى كورد تێیدا”.
هاوكات SNN ئه‌وه‌شى زانیوه، “هیچ حزبێكى هه‌رێمى كوردستان تاوه‌كو ئێستا رهتینهكردووهتهوه بچێته كۆبوونه‌وه‌كه و هه‌مووان ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیووه”.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر داوانى جێنین پلاسخارته و پاش ئه‌وه دێت كه رۆژى 23ى ئایار، رایگه‌یاند، “یونامى بانگهشتى حزبه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكرد كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى داخراودا له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى كوردستان كه بڕیاره له رۆژى 1ى تشرینى دووه‌م به‌ڕێوه‌بچێت”.
نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م وتانه‌ى له تویتێكدا وتن له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر و جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، “كۆبوونه‌وه‌كه هه‌لێكى گرنگه بۆ ئاڵوگۆڕى بیروڕا به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش



