“ماوه‌ى دوو ساڵه حكومه‌تى هه‌رێم هێنده‌ى ئه‌م مانگه دۆخى دارایی باش نه‌بووه”

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق
SNN – عەلی حەمە سەعید
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئایار زیاتر له بڕى پێویست پاره‌ى له‌به‌رده‌ستدایه و دابه‌شكردنى مووچه ته‌نیا له‌سه‌ر كات ماوه‌ته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ریگرتوون، “لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا هێندەی ئەم مانگە دۆخی دارایی هەرێم باش نەبووە، ئەوەش هۆكاری تایبەت بەخۆی هەیە كه گرنگترینیان بەردەوام بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە لە بازاڕەكانی جیهان، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى زۆربوونی داهاتی ناوخۆ و رێكخستنەوەی داهاتی خاڵە گومرگییەكان و دەروازە نێودەوڵەتییەكان و گەڕانەوەی داهاتەكانیان لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا هۆكارن بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى داهات”.
به وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی، “لەكۆی ئەو 200 ملیار دینارەی كە مانگی پێشوو بەغدا بۆ هەرێمی كوردستانی ناردووه بڕێكی زۆر كەمی بۆ تەواوكاری مووچە خه‌رجكراوه، هاوكات هەر لەم مانگەدا بڕی 350 ملیار دینار لەداهاتی خاڵە گومرگییەكان و دەروازە سنوورییەكان بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی گەڕاوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا نووسراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بە وەزارەتی دارایی گەیشتووە بۆ خستنەسەر بڕی نزیكەی 170 ملیار دیناری داهاتی فرۆشتنی نەوت، بەدڵنیاییەوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەو پارەیەش دێتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی”.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، “بۆ دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان پێویستمان بە بڕی 920 ملیار دینار دەبێت، ئەو داهاتەی ئێستا لەبەردەستدایە گەیشتووەتە 720 ملیار دینار بەبێ داهاتی ناوخۆ كە ئەویش نزیكدەبێتەوە لە 230 ملیار دینار، بەوجۆرەش بڕی داهاتى كۆكراوەی هەرێم بۆ ئەم مانگە دەگاتە نزیكەی 950 ملیار دینار بە بێ ناردنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


