
دراوى 25 ههزارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رایدهگهیهنێت، بەبێ بڕی 200 ملیار دینارەكە لە ئێستادا وەزارەتی دارایی بڕی 920 ملیار دیناری لەبەردەستدا هەیە كه بهتهواوهتى بهشى پارهى مووچهى فهرمانبهران دهكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی داراییهوه بە SNN دراون، “لە ناوەڕاستی مانگی رابردووەوە داهاتی گەڕاوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی و ئابووری زۆر زیادیكردووە بەجۆرێك كە لە ئێستادا نزیكەی 350 ملیار دینار لە داهاتی خاڵە سنوورییەكان و 200 ملیار دیناری فرۆشتنی نەوت و هەروەها بڕی 200 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ لەبەردەستی وەزارەتی دارایدایە. ئهمه جگە لەوهى بڕی 150 ملیار دینار لەو 200 ملیار دینارەی كە مانگی رابردوو بەغدا بۆ هەرێمی نارد لەبەردەستدا ماوەتەوە”.
به وتهى ئهو بهرپرسهى وهزارهتى دارایی، “كۆی گشتی پارەی مووچەی مانگێكی فەرمانبەران دەگاتە نزيكەی 920 ملیار دینار، لە ئێستادا بەبێ گەیشتنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا ئەو بڕە پارەیەمان لەبەردەستدایە كە بەشی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران بكات، بۆیە بەدڵنیاییەوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستبە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار دەكرێت و یەكەم وەزارەتیش كە مووچەكه وەردەگرێت وەزارەتی تەندروستی دەبێت”.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، “چەند رۆژێكە لەلایەن وەزارەتەكانەوە لیستی مووچەی مانگی ئایار ئاراستەی گەنجینەكان كراون، لەوێش وردبینی بۆ لیستەكان كراوە، هاوكات بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا بانكەكان سەرقاڵی دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیەك كە دەدرێتە ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی كە لە رۆژی دەنگگدانی پەرلەمانی عێراق وەك كارمەندی كۆمیسیۆن چاودێر بوون، بۆیە لەدوای دابەشكردنی ئەو پارەیەوە دەستدەكرێتەوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


