سەرۆكی یەكێتی پیاوان: ئەمساڵ 196 ژن دەستدرێژيان کردووەتە سەر پياوەکانيان

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی یەكێتی پیاوانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات: بەراورد بە ساڵی رابردوو هێشتا حاڵەتەكانی توندوتیژی دژ بە پیاوان لەلایەن ژنانەوە لە بەرزیدایە، تەنها لەماوەی چوارمانگی سەرەتای ئەمساڵدا 196 حاڵەتی توندوتیژی دژ بە پیاوان تۆماركراوە.
بورهان عەلی، سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتی پیاوانی كوردستان بە SNN ی ڕاگەیاند: بە گوێرەی ئەو ئامارانەی كە لیستی بەدواداچوون و تۆماركردنی كەیسەكان لە سەرجەم لق و ناوچەكانی ڕێكخراوەكەمان لە بەرواری 1/1/2022 تا بەرواری 1/5/2022 تۆماركراون ئەوە دەردەخات كە بەداخەوە هێشتا حاڵەتەكانی توندوتیژی دژ بە پیاوان هێشتا لە بەرزیدایە، بەجۆرێك تەنها لەو ماوەیەدا 196 كەیسی دەستدرێژی جۆراوجۆر لەلایەن ژنان بۆ سەر هاوسەرەكانیان تۆماركراون.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەر لەو ماوەیەدا 17 پیاو خۆیان كوشتووە، لەگەڵ ئەوەشدا سێ پیاوی دیكە بەهاوكاری ژنەكانیان و كەسانی دیكە كوژراون، هەروەها بەگوێرەی ئامارەكانمان ساڵانە لە نێوان 35 بۆ نزیكەی 50 پیاوی بەتەمەن لە شاروشارۆچكەكانی هەرێم یان لەلایەن هاوسەرەكانیانەوە یان لەلایەن ئەندامانی دیكەی خێزەكانیانەوە لەماڵەوە دەردەكرێن، هاوكات هێشتا بەشێكی زۆر لەپیاوان توندوتیژیان بەرامبەر دەكرێت بەڵام پێیان شەرمە بێن لە ڕێكخراوەكەی ئێمە سكاڵا تۆمار بكەن.
سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتی پیاوان ئەوەشی ڕوونكردەوە: هۆكاری زۆربوونی حاڵەتەكانی توندوتیژی دژ بە پیاوان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە سەرەڕای ئەوەی باری دارایی زۆرێك لە خێزانەكان باش نییە، لە هەمان كاتیشدا لەلایەن حزبە سیاسییەكانەوە بەدوو ئاراستەی زۆر خراپ كار لەسەر مافەكانی پیاوان دەكەن، ئاراستەیەك ئەوەیە لەژێرناوی ئازادی هەموو ئازادیەكی بێ مەرج و شەرتیان بۆ ژنان داناوە هەروەها لەسەر ئاستی تاكیش زیندوو كردنەوەی هەندێك بابەتی خیڵەكی هۆكار بۆ زیاتر بوونی توندوتیژییەكان دژ بە پیاوان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


