هاوشێوەی گۆشت و مریشك نرخی ماسیش بەرز بووەتەوە، SNN هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی لە ماوەكانی ڕابردوودا نرخی مریشك و گۆشتی سور لە بازاڕەكانی هەرێم بەرزبوونەوەی بەرچاویان بەخۆیەوە بینی، لە ئێستادا نرخی ماسی بە نزیكەی لە %80 زیادیكردووە، بەرپرسێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی حكومەتی هەرێمیش ئاماژە بەوەدەكات كە هاوردەكردنی ماسی لە پارێزگاكانی دیكەی عێراق و هەروەها بەرز بوونەوەی نرخی پێداویستیەكانی بەخێوكردنی ماسی و بەردەوامی وەرزی قەدەغەكردنی ڕاوەماسی هۆكاری بەرز بوونەوەی نرخەكانن.
سیروان سەعید، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەئاوییەكانی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ڕاستە ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی ماسی هاوشێوەی نرخی مریشك و گۆشت بەرز بوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە كە تا ئێستا ئەم نرخە هێندە بەرز نەبووەتەوە بەجۆرێك نرخی كیلۆیك ماسی لە بازاڕەكاندا نزیكەی 10 هەزار دینارە بەراورد بەڕابردوو نرخەكەی لە %80 بەرز بووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ساڵانە هەرێمی كوردستان پێویستی بە 12 هەزار تۆن ماسی هەیە، بەڵام كۆی بەرهەمی پرۆژەكانی بەرهەمهێنانی ماسی لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەگاتە شەش هەزار تۆن، بۆیە تەنها لە %50ی پێدایستی ناوخۆ پڕدەكەنەوە، بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی ناوخۆش لە ڕابردوودا لە ئێران و پارێزگاكانی دیكەی عێراقەوە ڕێگەدەدرا ماسی هاوردە بكرێت، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی جۆرە ڤایرۆسێكی تایبەت بە ماسی بڵاوبووەتەوە ڕێگە بەهاوردەكردنی ماسی نادرێت لە پارێزگاكانی عێراقەوە لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا وەرزی قەدەغەكردنی ڕاوەماسی كۆتایی نەهاتووە بۆیە نرخەكان هێندەی دیكە بەرز بوونەتەوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN هۆكارێكی دیكەی بەرز بوونەوەی نرخی ماسی بۆ بەرز بوونەوەی نرخی عەلەف و هەروەها پێداویستییەكانی بەخێوكردنی ماسی دەگەڕێتەوە، لە كاتێكدا لە هەرێمی كوردستان 405 پرۆژەی بەخێوكردرنی ماسی بوونیان هەیە كە مۆڵەتی فەرمییان لە حكومەتەوە وەرگرتووە زیاد لە 400 پرۆژەی دیكەش هەن مۆڵەتیان وەرنەگرتووە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


