“هەڵمەتی چاندنی يەک مليۆن نەمام لە روی گەشتياری و ئابوورييەوە سودی دەبێت بۆ هەرێم”

0
544

SNN-عەلی حەمە سەعید

لە چوارچێوەی كاردانەوەكانی تایبەت بە چاندنی یەك ملیۆن نەمام بە بڕیاری (بافل جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم ئاماژە بەوەدەكات: ئەو بڕیارەی سەرۆكی یەكێتی دەمانخاتە ژێر بەرپرسیارێتی پیرۆزەوە كە پاراستنی ژینگەو سروشتی كوردستانە، هەر ئەمەش وامان لێدەكات كە هەڵمەتێكی نشتیمانی بۆ زیاتر سەوزكردنی كوردستان ڕابگەیەنین و گەشتیاری زیاتر ڕابكێشین بۆ كوردستان.

ئەمەل جەلال، سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی جێگای خۆشحاڵییە ئەوەیە كە هەمیشە سەرۆك (بافل جەلال تاڵەبانی) پاڵپشت و پشتیوانی پرۆژەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بووە، ئێمەش لە دەستەی گەشتوگوزار و دەستەی ژینگەش بەرپرسیارین لە فەراهەمكردنی ژینگەیەكی تەندروست بۆ خەڵكی كوردستان، بۆیە بڕیاری ناشتنی یەك ملیۆن نەمام زیاتر هانمان دەدات لەسەر كارەكانمان بەردەوام بین و پێكەوە هەڵمەتێكی گەورەی نشتیمانی بۆ زیاتر سەوزكردنی كوردستان ڕابگەیەنین.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە بەتەواوی پشتیوانی لەو بڕیارەی بافل جەلال تاڵەبنی دەكەین، چونكە ئەمە هۆكارێك دەبێت بۆ ڕێگریكردن لە زیاتر پیسبوونی ژینگەی كوردستان و پاككردنەوەی هەواو هێنانە كایەی سروشتێكی جوان كە هاندەر دەبێت بۆ زیاتر ڕاكێشانی گەشتیاری بیانی بۆناوخۆی هەرێمی كوردستان چونكە كاتێك گەشتیار دەبینێت ژینگەیەكی سەوز لە كوردستان بوونی هەیە وادەكات كە گەشتیاری زیاتر سەردانی كوردستان بكەن دواجاریش لەرووی ئابوورییەوە سودی بۆ هەرێمی كوردستان دەبێت.

سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم ئەوەشی خستەڕوو: یەكێكی دیكە لە خاڵە گرنگەكانی پشت ئەم بڕیارەی سەرۆك (بافل جەلال تاڵەبنی) ئەوەیە كە هاندەر دەبێت بۆ زیاتر كردنی ژمارەی ( ناشناڵ پارك) لە هەرێمی كوردستان، بەتایبەت لەو ناوچانەی كە ئاژەڵی كێوی لێیە گەشتیار كاتێك سەردانی كوردستان دەكات دەبینێت ناشناڵ پاركەكان بوونیان هەیە و هاوكات ڕێژەیەكی زۆر سەوزایی بوونی هەیە وادەكات كە ئێمە بتوانین كۆمەڵگای گەشتیاری فراوان دروست بكەین.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this