
کۆبوونەوەی يەکێتی و پارتی
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات: كۆبوونەوەكانی (بافل جەلال تاڵەبنی) سەرۆكی یەكێتی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و هاوكات كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی ڕێگەخۆشكەربوون بۆ ئەوەی كە تاڕادەیەكی باش پەیوەندییەكانی نێوان ئێمە و پارتی ئاسایی ببێتەوە، بۆیە بەدڵنیاییەوە لە داهاتوودا كۆبوونەوەی دیكەمان دەبێت و گفتوگۆ لەسەر پرسە هەڵواسراوەكانی نێوانمان دەكەین.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نشیمانیی كوردستان بەSNN ی ڕگەیاند: ئەو دۆخەی ئێستا هاتووتە ئاراوە لەگەڵ مانگێك پێش ئێستا زۆر جیاوازە لە پەیوەندییەكانی نێوان یەكیتی و پارتی، بەتایبەت كە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم هاتە سلێمانی و لەگەڵ (بافل جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی كۆبوویەوە و دواتریش هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لە هەولێر كۆبوونەوە، ئەمە هەنگاوێكی زۆر باش بوو بۆ ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانمان.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەسەر بنەمای ئەو كۆبوونەوانەی كە لە هەفتەكانی ڕابردوو ئەنجامماندان بەدڵنیاییەوە كۆبوونەوەی دیكەی ئێمە و پارتی درێژەی دەبێت و لە داهاتوودا كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی بەڕێوەدەچێت، بەڵام دەبێت پێش كۆبوونەوەكە زەمینە سازی باشی بۆبكرێت.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: بێگومان كۆبوونەوەكانی نێوان ئێمە و پارتی گفتوگۆكردن دەبێت لەسەر پرسە هەواڵسراوەكانی نێوانمان لەسەر بابەتی سەرۆككۆمار و هەروەها پرسە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان لە بابەتی یاسای هەڵبژاردن و كۆمیسیۆن و چەند بابەتێكی دیكە.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



