هاتووچۆ شۆفێران لە مامەڵەیەکی ساختە ئاگادار دەکاتەوە

0
844

SNN

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران لە جۆرە مامەڵەیەکی ساختە ئاگادار دەکاتەوە.

لە ئاگادارییەکدا هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاندووە: سەبارەت بە تابلۆی نوێێ ئینگلیزی ئۆتۆمبێلی کرێ و بار هەڵگر  دوای ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا  تێبینی ئەوەمان کرد مامەڵە بە تابلۆی کرێ و بار  هەڵگر دەکرێت بە پێویستمان زانی ئاگاداری هاوڵاتیان بکەینەوە.

راشیگەیاندووە: کە لە ئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی تەنها مامەڵەی تابلۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت کاری بۆ دەکرێت و مامەڵەکانی جێبەجێ دەکرێت بەهۆی نەگەشتنی جۆرەکانی دیکەی تابلۆ بە بەڕێوەبەرایەتیمان , لە داهاتوودا و لەکاتی جێبەجێکردنی مامەڵەی تابلۆی ئۆتۆمبێلی کرێ و بارهەڵگر پێشوەختە بەشێوەیەکی فەرمی ئاگاداری بۆ دەکەین .

جەختیشی کدووەتەەوە: لە ئێستادا ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا  بڵاو بۆتەوە ساختەیەوە بە هیچ شێوەیەک مامەڵەی یاسایی بۆ ناکرێت لە بەڕێوەبەرایەتیمان .

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this