“فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌نگ به پرۆژه‌یاساى ئاسایشى خۆراك ناده‌ن”

ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: BT
SNN
ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت: سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردییه‌كان كۆكین كه پێویسته پشكى كورد له پرۆژه‌یاساى ئاسایشى خۆراك جێگیر بكرێت.
سروه محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراكسیۆنى سه‌وز له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، “ئێمه تێبینى زۆرمان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى ئاسایشى خۆراك هه‌یه و به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌شه‌ى كه پشكى هه‌رێمى تێدا جێگیر نه‌كراوه”.
وتیشى: “له ده‌ره‌وه‌ى بابه‌تى هه‌رێم كه ئێمه زۆر بۆمان گرنگه له پرۆژه‌یاساكه‌دا كۆمه‌ڵێك مادده‌ى تێدایه بۆ ته‌رخانكردنى پاره گومانى گه‌نده‌ڵى زۆرى له‌سه‌ره بۆ نمونه نزیكه‌ى ترلیۆنێك دینار دانراوه بۆ چاككردنه‌وه‌ى بۆرى نه‌وت كه ئه‌مه هیچ بابه‌تێكى په‌یوه‌ندیدار نییه”.
جێگیر نه‌كردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان له پرۆژه‌یاساكه‌دا مشتومڕى زۆرى دروستكردووه و له‌و باره‌یه‌وه سروه محه‌مه‌د ده‌ڵێت: “ئێمه وه‌ك فراكسیۆنه كوردییه‌كان كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه پێویسته پشكى هه‌رێم تێیدا جێگیر بكرێت و تاوه‌كو سبه‌یش كاتماوه”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردییه‌كان له به‌غدا كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى سازده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى راگه‌یاندنى هه‌ڵوێستى فه‌رمى خۆمان له‌باره‌ى جێگیر نه‌كردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان له پرۆژه‌یاساى ئاسایشى خۆراك.
هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن دادگاى فیدراڵییه‌وه پرۆژه‌یاساى ئاسایشى خۆراك ره‌تكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پرۆژهیاساكهى په‌سه‌ندكردووه و بڕیاره سبه‌ى ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


