
SNN
ئه‌مڕۆ 7/6/2022 وه‌فدی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له باره‌گای ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی له شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه، تیایدا تاوتوێی پرسی ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد.
وه‌فدی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پێكهاتبوو له رزگار عه‌لی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رۆكی وه‌فدی یه‌كێتی، رزگار حاجی حه‌مه لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی، زیاد جه‌بار سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی و لوقمان وه‌ردی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رلەمانی كوردستان و عەلی شوانی ئەندامی مەکتەبی ھەڵبژاردنی یەکێتی .
وه‌فدی پارتیش پێكهاتبوو له رێبوار یه‌لدا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و سه‌رۆكی وه‌فدی پارتی، خه‌سره‌و گۆران لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی، زانا مه‌لا خالید سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان .
له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش راگهیانداروێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هاتووه: رۆژی 7/6/2022 كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی وه‌فدی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ولێر سه‌باره‌ت به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك دوو پرسی نیشتیمانی پهڕێوهچوو .
لە کۆبوونەوەکەدا:
هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته ده‌ست به ئاماده‌كاری یاسایی بكرێت .
پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ك دوو پرسی گرنگی نیشتیمانی پێویستیان به گفتوگۆی زیاتر و سازانی سه‌رجه‌م هێزه سیاسیه‌كانی كوردستانه بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتنێكی گشتگیر .
بڕیاردرا كۆبونه‌وه‌كانی هه‌ردوولا به‌رده‌وامیان هه‌بێت .
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



