زنجيرە کۆبوونەوەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا بەردەوامە

SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام جەلال لە بەغداد پێشوازیکرد لە رەییان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون .
لەکۆبوونەوەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون بیرورائاڵوگۆڕکرا سەبارەت بە ئاڵنگارییە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکان و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق .
لەکۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە لە پەنابردن بۆ ھەنگاوە دەستوورییەکان و گەیشتن بە رێککەوتنی سیاسی لەچوارچێوەی بەرژەوەندی گشتی و دور لەپەراوێزخستن .
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی روونیشیکردەوە: یەکێتی وەک ھەمیشە پەرۆشی یەکخستنی ھێزولایەنە سیاسییەکان دەبێت و نابێتە بەشێک لە پەرتەوازەکردنی زیاتری عێراقییەکان و پەکخستنی پرۆسەی سیاسی و دەمانەوێت پێکەوە ھەموومان حکومەتێکی خزمەتگوزارو چالاک پێکبھێنین کە وەڵامدەرەوەی ئەمڕۆی کێشەو گرفتەکان بێت و بتوانێت پایەکانی دەوڵەتداری بەھێزتربکات.



More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


