
SNN
ئەلیسۆن فلۆک ئەکێرن، خەڵکی ویلایەتی تێنسی ئەمریکایە و لە ناو داعشدا بە دایکی محەمەد ئەمریکی ناسرابوو، دواجار دانی بە چەند تاوانێکیدا و ئاشکرای کرد کە دامەزرێنەر و راهێنەری یەکەی سەربازی تایبەت بە ژنان بووە لە رێکخراوەکەدا.
ئەو ژنە ئەمریکییە کە پێش ئەوەی بچێتە ناو رێکخراوە تووندڕەوەکانەوە مامۆستا بووە، لە ساڵی 2011 بۆ ماوەیەک لە لیبیا بووە و دواتر چووەتە سووریا.
ئەلیسۆن ئاشکرای کردووە کە راهێنانی بەکارهێنانی چەک و پشتێنی خۆکوژی بە سەدان ژن کردووە و پلانیشی هەبووە کە لە دوای گەڕانەوەی بۆ ئەمریکا زانکۆیەک و مۆڵێک بکاتە ئامانج.
لەئەگەری ساغبوونەوەی تۆمەتەکان بەسەریدا پێدەچێت زیاتر لە 20 ساڵ زیندانی بکرێت و مانگی 10ی ئەمساڵیش دادگا کۆتا بڕیار لەوبارەوە دەدات.
بنەماڵەی ئەلیسۆن خۆیان لێبێبەری کردووە و بۆ ئەوەی بە فەرمیش رێگریی لێبکرێت چاوی بە منداڵەکانی بکەوێت داواکارییان پێشکەش بە دادگا کردووە.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش



