
پاسپۆرتى عێراقى | فۆتۆ: SNN
SNN – محه‌مه‌د سه‌لامى
به‌ڕێوه‌به‌رى پاسپۆرتى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆتایی مانگى ئاب و سه‌ره‌تاى مانگى ئه‌یلول پاسپۆرتى نوێ ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، ده‌شڵێت: “به‌هۆى تێچووه زۆره‌كه‌یه‌وه نرخى پاسپۆرته نوێیه‌كه گرانتر ده‌بێت”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ى حوزه‌یران، عه‌میدى مافپه‌روه‌ر سالار عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى پاسپۆرتى سلێمانى به SNNى راگه‌یاند، “به‌هۆى كرانه‌وه فیزاى به‌شێك له وڵاتان و به هۆكارى ئه‌وه‌ى كه ئه‌مساڵ یه‌كه‌مین ساڵه كه گه‌شته‌كان ئاسایی بوونه‌ته‌وه له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا هاووڵاتییه‌كى زۆر سه‌ردانمان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى نوێكردنه‌وه‌ى پاسپۆرته‌كانیان، به‌شێوه‌یه‌ك رۆژانه نزیكه‌ى هه‌زار و 150 بۆ 200 هاووڵاتى سه‌ردانمان ده‌كه‌ن و كاره‌كانیان بۆ راده‌په‌ڕێنین”.
له‌باره‌ى كاتى پێویست بۆ نوێكردنه‌وه پاسپۆرت عه‌میدى مافپه‌روه‌ر سالار عه‌بدوڵا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “له‌ناو پاسپۆرتى سلێمانى كاتێكى زۆرى پێویست نییه، به‌ڵام هاووڵاتییان له‌لاى عه‌ریزه نووسه‌كان كاتى زۆریان پێده‌چێت، ئێمه به‌وپه‌ڕى خێرایی كاره‌كانیان بۆ راده‌په‌ڕێنینن”.
به‌ڕێوه‌به‌رى پاسپۆرتى سلێمانى له‌باره‌ى پاسپۆرتى ئه‌لیكترۆنى باسى له‌وه‌شكرد، “سه‌ره‌تاى مانگى ئه‌یلول و كۆتایی مانگى ئاب پاسپۆرتى ئه‌لیكترۆنى یان پاسپۆرتى نوێى عێراق ده‌درێته هاووڵاتییان و ده‌خرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه”.
له‌باره‌ى جیاوازى پاسپۆرته‌كه له‌و پاسپۆرته‌ى كه ئێستا هه‌یه عه‌مید سالار وتیشى: “پاسپۆرتى نوێ هاوشێوه‌ى پاسپۆرتى هۆڵه‌ندا و فنله‌ندایه و ئه‌لیكترۆنییه‌وه، واته له‌برى ئه‌وه‌ى به مره‌كه‌ب له‌سه‌رى نووسرابێت به له‌یزه‌ر هه‌ڵكۆراوه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى سیمێكى ئه‌لكترۆنى له‌سه‌ره و هه‌ڵگره‌كه‌ى ده‌توانێت چێكى پاسپۆرت نه‌كات و راسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ى ئامێرى ناو فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه به‌كارى بهێنێت”.
به وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى پاسپۆرتى سلێمانى، “نرخى پاسپۆرته نوێیه‌كه گرانتره له پاسپۆرتى ئێستا و پاره‌كه‌ى زۆر تر ده‌كه‌وێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى تێچووه‌كه‌ى زیاتره له‌سه‌ر حكومه‌ت”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



